سەردێڕ:
زێدنیوز
عێڕاق

عادل عەبدولمەهدی: نابینە بەشێك لەسیستمی گەمارۆكانی دژی ئێران

زێد نیوز:

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت "پێشتر عێراق لەژێر باری گەمارۆدا بووە، بۆیە نابێتە بەشێك لەسیستمی گەمارۆكانی دژی ئێران".

نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و عەبدولناسر هیمەتی پارێزگاری بانكی ناوەندی ئێران، بڵاوكردەوە. 

لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "سەرۆك وەزیرانی عێراق وتوویەتی:پێشتر عێراق لەژێر باری گەمارۆدا بووە، بۆیە لەو زیانانە تێدەگات كە بەر گەلان دەكەوێت بەهۆی گەمارۆكانەوە و عێراق بەهیچ شێوەیەك نابێتە بەشێك لەو سیستمی گەمارۆیەی كە دەسەپێنرێت بەسەر ئێران و هیچ گەلێكی تردا".

بەپێی راگەیەندراوەكە "لەبەرامبەردا پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئێران هیوای خواستووە هاریكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەتایبەت لەبواری بانكیدا زیاتر ببێت".

راگەیەندراوەكەی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات "لەكۆبوونەوەكەدا جگە لەپارێزگاری بانكی ناوەندیی ئەو وڵاتە، ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لەبەغدا و ژمارەیەك لەبەڕێوەبەری بانكەكانی ئێران و چەند بریكارێكی وەزارەتەكانی ئێران، ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-06
زیاتر...
123
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]