سەردێڕ:
زێدنیوز
عێڕاق

د.بەشیر حەداد:لەدیاریكردنی كاندیدێك بۆ وەزارەتی داد لایەنە كوردییەكان متمانەیان بەیەكتر نییە

زێد نیوز:

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت "رێكنەكەوتنی لایەنە كوردییەكان لەسەر كاندیدێك بۆ وەزارەتی دادی عێراقی نەبوونی متمانەیە لەنێوان لایەنە كوردییەكان".

د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، ئاماژەی بەوە كرد "هەر كاندیدێك دادەنرێت بۆ ئەو وەزارەتانەی كە ماوون متمانەیان پێببەخشرێت لایەنەكەی تر دەڵێت ئەوە بێ لایەن نیە و سەر بەفڵانە لایەنە، كاندیدی تریش دابنرێت لایەنەكەی تر وادەڵێت و ڕێكناكەون بۆیە هەتا ڕێكەوتنی لایەنە سیاسیەكان لەدەرەوەی پەرلەمان نەكرێت زەحمەتە ڕێژەی یاسایی لەناو پەرلەمان دروست بێت بۆ متمانە دان بەو وەزیرانە". 

حەداد وتیشی "بۆ نێوانگیری لەنێوان فراكسیۆنە كوردییەكان لەبەغداد لەچەند ڕۆژی داهاتوو وەك جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ نوێنەری سەرجەم فراكسیۆنەكان سەردانی هەموو لایەنە سیسیەكان لەهەرێمی كوردستان دەكەم چونكە پەرلەمانتاران نوێنەری حیزبەكانیانن لەبەغداد ئەگەر حیزبەكانیان ڕێككەوتن وەك سەرچاوەی ئەوان ئەوا ئەوانیش لەبەغداد ڕێك دەكەون". 

روونیشیكردەوە "متمانەنەدان بەو چوار وەزیرە ئێستا گرفت و ئاستەنگی بۆ بەردەم كارەكانی حكومەتی عێراقی دروست كردووە چونكە ئەو وەزارەتانە بەوەكالەت بەڕێوەدەبرێت لەلایەن وەزیرەكانی ترەوە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-06
زیاتر...
123
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]