سەردێڕ:
زێدنیوز
عێڕاق

قوباد تاڵەبانی:پێویستە هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەرێم‌و بەغدا هەبێت

زێد نیوز:

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەغدا لەگەڵ هەریەك لە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا‌و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كۆبوەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی حكومەت "قوباد تاڵەبانی بەپێویستیزانیوە هاوئاهەنگییەكی زیاتر لەنێوان هەرێم و بەغدا هەبێت و كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەسەر بنەمای یاسا و دەستوور چارەسەر بكرێن".

لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی و رەوشی سیاسی و گۆڕانكارییەكان لە عێراق و ناوچەكەدا گفتوگۆیان كردووە". 

بەپێی راگەیەندراوەكە "هەردوولا هاوڕابوون كەعێراق بەگشتی لەبەردەم تەحەدا و گۆڕانكاریدایە، بە پێویستیان زانی هەموو لایەك بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناخە بەشێوەیەكی سەركەوتوو هاوكاربن و سیاسەتی كۆكردنەوە و بەیەكەوەكاركردنی هەموو لایەك پەیڕەوبكرێت". 

راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات "هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەردانی محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی كرد و گفتوگۆیان دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، دوا گۆڕانكارییەكانی رەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەكە كردووە". 

روونیشكراوەتەوە "قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد لەپەسندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق و راگرتنی هاوسەنگی و بڕیاردان لەبەرژوەندیی گشتی".
 بەپێی راگەیەندراوەكە "محەمەد حەلبووسی دووپاتیكردووەتەوە:هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی هاوسەنگی هەبێت لەعێراق و مافی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بەپێی یاسا بەركارەكان و دەستووری عێراق پارێزراو بێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-04
زیاتر...
123
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]