سەردێڕ:
زێدنیوز
عێڕاق

سەرۆك كۆمار پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقی پەسەندكرد

زێد نیوز:

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لەلایەن د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، بڵاوكردەوە.


لەراگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممە (4ی شوباتی2019) بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق یاسای بودجەی گشتی حكومەتی فیدراڵی پەسەندكرد". 

بەپێی راگەیەندراوەكە "بەرهەم ساڵح لە‌میانی پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی وڵاتدا، دووپاتی پێویستی دابینكردنی خزمەتگوزارییە  بنەڕەتییەكانی بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی عێراق و دەستكردن بە‌قۆناغی بونیاد و ئاوەدانكردنەوە كردووەتەوە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-02-04
زیاتر...
123
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]