سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

هاوسەرۆكی مەسەدە: ئەمریكییەكان نێوەندگیری لەنێوان ئێمە‌و ئەنقەرە دەبینن

زێد نیوز:

هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) رایدەگەیەنێت "لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا لەواشنتۆن چارەسەری تەواوەتی كێشەی كوردمان لەسوریا خستۆتەڕوو".

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) بە ماڵپەڕی كەناڵی "عەرەبیە"ی وتووە "سەردانەكەی ئەمجارەمان جیاوازە، بەهۆی ئەوەی كە دوای بڕیارەكەی ئەمریكا دێت بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی لەسوریا". 

وتیشی "كشانەوەی ئەمریكا، پاراستنی سنورەكان لەدوای كشانەوەكە، چارەسەری سیاسی لەسوریا و چارەسەركردنی تەواوەتی كێشەی كورد، دیارترین دۆسیەكانی سەردانەكەمانن".

ئیلهام ئەحمەد، كە بەرێكەوت دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆكی ئەمریكای لەیەكێك لەئۆتێلەكانی واشنتۆنی پایتەخت بینی و بۆ ماوەی زیاتر لە 10 خولەك كۆبوونەوە، هێمای بۆ ئەوە كرد كە لەگەڵ چەند بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاو ژمارەیەك لەئەندامانی كۆنگرێس و ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەی ئەمریكاش كۆبوەتەوە. 

ئاماژەی بەوەش كرد "راوێژ لەسەر هەندێك خاڵی گرنگ لەنێوان هەردولا كراوە كە ناكرێت لەئێستادا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن باس بكرێن". 

جەختیشی كردەوە"ئەمریكییەكان هەوڵ دەدەن رۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئێمەو ئەنكەرەدا بگێڕن، بەڵام تا چ ئاستێك ئەوە سەركەوتو دەبێت، ئێمە نازانین".

بەوتەی هاوسەرۆكی (مەسەدە) "هەندێك هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی چەند گۆڕانكارییەك لەبڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا بكرێت".

وەفدی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات كە باڵی سیاسی هێزەكانی سوریای دیموكراتە، ماوەی هەفتەیەكە لەواشنتۆنن بەمەبەستی گەیاندنی نیگەرانییەكانی كوردانی سوریا لەبەرامبەر چەند دۆسیەیەكی ئەو وڵاتە. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-31
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]