سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

بەوێنە: داعش تەنها لەم شوێنەی سوریا ماوە

زێد نیوز:

رێكخراوی داعش لەرۆژهەڵاتی فوڕات تەنها لەپانتاییەكی كەمدا بوونی ماوە‌و لەلایەن شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات‌و هاوپایمانی نێودەوڵەتی ئابڵۆقە دراوون.

بەرپرسانی ئەمریكاش لەو بڕوایەدان لەماوەی ئەم دوو هەفتەیەی دێت تەواوی وڵاتی سوریا لەداعش پاكدەكرێتەوە‌و هیچ پەناگەیەكیان لەو وڵاتە نامێنێت.

دوێنێ‌ (سێشەممە) پارتریك شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریكا بە وەكالەت، وتی "لەرێگەی ئەو هێزانەی كە ئەمریكا پشتیوانیان لێدەكات، لەماوەی كەمتر لە 2 هەفتەی داهاتوو رێكخراوی داعش دوا مۆڵگەی خۆی لەسوریا لەدەست دەدات". 

وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت روونیكردەوە كە"پڕۆسەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا هێشتا لەقۆناغی سەرەتادایە‌و پڕۆسەكە بەوپەڕی هۆشیارییەوە ئەنجام دەدرێت". 
هێزەكانی سوریای دیموكرات كە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێت، ئێستا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ دواین شەڕی دژ بە داعش لەرۆژهەڵاتی سوریا.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-30
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]