سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

دۆناڵد ترەمپ كوردانی رۆژئاوا دڵنیا دەكاتەوە

زێد نیوز:

تۆڕێكی هەواڵی ئەمریكی بڵاوی كردەوە كە "دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لەكۆبوونەوەیەكی نافەرمیدا ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتی دڵنیا كردۆتەوە".

تۆڕی سی ئێن ئێن ئاماژە بەوە دەكات "لەچوارچێوەی كۆبوونەوەیەكی نافەرمی نێوان دۆناڵد ترەمپ‌و ئیلهام ئەحمەد، لەهۆتێل "ترامپ ئینترناشوناڵ" لەواشنتۆن، سەرۆكی ئەمریكا دڵنیایی داوەتە هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات". 

بەپێی هەواڵی تۆڕەكە "دیدارە نافەرمییەكە 10 خولەكی خایاندووە‌و تیایدا سەرۆكی ئەمریكا بە هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی وتووە: من كوردەكانم خۆشدەوێت". 

هەروەها ئاماژە بەوەش دەكات "ئیلهام ئەحمەد لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای پرسیوە:ئایا كوردەكان بەجێدەهێڵیت بۆ ئەوەی ئەردۆغان سەریان ببڕێت؟!". 

سی ئێن ئێن، جەخت دەكاتەوە "لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا ترەمپ وتوویەتی :هەرگیز شتی وا ڕوونادات". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-30
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]