سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جیهان

ئەمریكا: لە2 هەفتەی داهاتوودا داعش دوا مۆڵگەی لەسوریا لەدەستدەدات

زێد نیوز:

وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت رایدەگەیەنێت "لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا رێكخراوی داعش دوا مۆڵگەی خۆی لەسوریا لەبەرامبەر شەڕڤانانی هەسەدە لەدەست دەدات".

پارتریك شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریكا بە وەكالەت، وتی "لەرێگەی ئەو هێزانەی كە ئەمریكا پشتیوانیان لێدەكات، لەماوەی كەمتر لە 2 هەفتەی داهاتوو رێكخراوی داعش دوا مۆڵگەی خۆی لەسوریا لەدەست دەدات". 

وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت روونیكردەوە كە"پڕۆسەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا هێشتا لەقۆناغی سەرەتادایە‌و پڕۆسەكە بەوپەڕی هۆشیارییەوە ئەنجام دەدرێت". 
هێزەكانی سوریای دیموكرات كە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێت، ئێستا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ دواین شەڕی دژ بە داعش لەرۆژهەڵاتی سوریا.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-29
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]