سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

پەرلەمانتارێكی پێشووی كوردستان دەبێتە راوێژكاری سەرۆك كۆمار

زێد نیوز:

ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەبێتە راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق‌و رایدەگەیەنێت "لەو وێستگەیەوە لەسەر خەباتی نیشتیمانی‌و دیموكراسی بەردەوام دەبم".

سالار مەحمود ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە‌و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات "وەك راوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق لەبەغدا دەستبەكار بووم. لەو وێستگەیەوە لەسەر خەباتی نیشتمانی و دیموكراسی بەردەوام دەبم و هیوادارم بتوانم راوێژی خزمەت و كاری باش پێشكەش بە سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێز د بەرهەم ساڵح بكەم".

سالار مەحمود دەشڵێت "هەروەها هاوكاری تیمی كوردستان بم لە پەرلەمان و حكومەتی ئیتحادی، ئەزموونی دەساڵی كاری پەرلەمانیم لەهەرێمی كوردستان و نزیكیم لەچین و توێژەكانی گەلەكەم، بەپشتیوانی هەڤاڵ و دۆستەكانم دەكەمە هەوێنی پڕۆژەو كار لەسەرۆكایەتی كۆمار بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوریەكان، لەسەر رەوتی رێبەرمان سەرۆك مام جەلال". 

سالار مەحمود لەراگەیەندراوەكەیدا روونیدەكاتەوە "لەدوای سەرنەكەوتنی ریفراندۆمەوە دەركەوت هێشتا بەغدا سەنگەرێكی گرنگی بەدیهێنانی ماف و قووتی خەڵك و مافی نەتەوەیی و نیشتمانیی گەلەكەمانە". 

جەختیش دەكاتەوە "وەك هەمیشە برای تەبایی و یەكڕیزیی دەبم و هەر كارو پرۆژەیەك خێری گەلەكەم و خەڵك و پرۆسەی دیموكراسی تێدا بێ داكۆكیكاری دەبم".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-29
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]