سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

داوا دەكرێت بوونی سوپای توركیا لەناو خاكی عێراق ببرێتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی

زێد نیوز:

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان راگەیەندراوێكی لەبارەی بوونی سوپای توركیا لەناو خاكی عێراق، بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی بەهار مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، داوا دەكات پەرلەمان‌و حكومەتی عێراق رێكاری پێویست لەدژی بوونی سوپای توركیا لەخاكی وڵاتی عێراق بگرنە بەر. 

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دەكات "سوپای توركیا رۆژانە دەستدرێژی بۆ سەر خاكی عێراق ئەنجام دەدات‌و هاووڵاتیانی مەدەنی دەكاتە قوربانی".

داواشی كرد "ئەو بابەتە ببرێتە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-28
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]