سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: تەقەكردنی هێزەكانی توركیا لە هاووڵاتیانمان لەشیلادزێ ئیدانە دەكەین

زێد نیوز:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی خۆپیشاندانەكەی هاووڵاتیانی ناحیەی شیلادزێ‌ دژ بە بۆردومانكردنی ناوچەكە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاتووە "تەقەكردنی هێزەكانی توركیا لەهاووڵاتیانمان لەشارۆچكەی شیلادزێ و كۆمەڵگەی سیریێ سەر بەقەزای ئامێدی پارێزگای دهۆك، ئیدانە دەكەین، كە بەهۆیەوە كەسێك كوژراوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون، دوای تەقەكردنەكەش فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەسەر ناوچەكەدا سووڕاونەتەوەو بەهۆیەوە دانیشتووانی تووشی ترس و دڵەڕاوكێ كردووە". 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەندراوەكەدا پەرۆشی خۆی بۆ خانەوادەی قوربانیان دەربڕیوەو ئاماژە بەوە كراوە "لەسەر ئەم رووداوە وەزارەت باڵیۆزی توركیا لەبەغدا بانگهێشت دەكات و یادداشتنامەیەكی ناڕەزایی رادەست دەكات و داوا دەكات ئەو جۆرە رووداوانە دووبارە نەبنەوە".

راگەیەندراوەكە روونیدەكاتەوە "سەروەری عێراق و ئاسایشی هاووڵاتیان لەسەرووی هەموو بەرپرسیارییەتییەكانی حكومەتی عێراقییە، جەختیشدەكەینەوە عێراق هەموو جۆرە زیادەڕۆییەك بۆ سەر ئاسایش و سەروەری عێراق و بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ تێكدانی ئاسایش و سەلامەتی وڵاتانی دراوسێ سەركۆنە دەكات". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-27
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]