سەردێڕ:
زێدنیوز
عێڕاق

عادل عەبدولمەهدی لەبارەی پەسەندكردنی بودجەوە هاتە دەنگ

زێد نیوز:

سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی لەبارەی پەسەندكردنی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2019ی عێراقی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لەگەلانی عێراق دەكات‌و داوا دەكات پەسەندكردنی بودجە بكرێتە هاندەرێك بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەتی عێراق. 

لەراگەیەندراوەكەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق خۆشحاڵی خۆی بەهەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان حكومەتی عێراق و پەرلەمان دەردەبڕێت كە بەبڕوای ئەو وەهای كرد دەنگدان لەسەر بودجە بەسەركەوتوویی تەواو ببێت و بودجەی ئەمساڵی عێراق پەسەند بكرێت.

ئاماژە بەوەش دەكات "ئەگەر هەوڵی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و هەوڵ و ماندووبوونی ئەندام پەرلەمانەكان، لیژنەكانی پەرلەمان و بەتایبەت ئەندامانی لیژنەی دارایی نەبوایە، زەحمەت بوو لەم دۆخە سەختەدا بودجەی 2019 بەسەركەوتوویی تێبپەڕێنرێت".

جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە "لەنزیكترین كاتدا حكومەتی عێراق بەندەكانی پڕۆژە یاسای بودجە دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-24
زیاتر...
123
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]