سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
عێڕاق

چه‌ند ماده‌یه‌كی پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند كرا

زێد نیوز:

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2019ی عێراق بەردەوامی هەیە‌و هەتا ئێستا چەند مادەیەكی پڕۆژەكە پەسەندكراوە.


لەكۆبوونەوەی ئەرلەمانی عێراقدا پڕۆژەی یاسای بودجەی 2019ی عێراق خرایە دەنگدان‌و هەتا ئێستا هەریەك لە بڕگەكانی 1و2و3و4ی پڕۆژە یاساكە پەسەند كراوە. 

كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2019ی عێراق‌و متمانەدان بەكاندیدی هەردوو پۆستی وەزیری داد‌و پەروەردە، دەستی پێكرد. 

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق خرایە دەنگدان كه‌ به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌بودجه‌دا جێگیركراوه‌. 

به‌ئاماده‌بوونی 237 ئه‌ندامی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی پێكرد و گفتوگۆ له‌باره‌ی بودجه‌ی گشتی 2019ی عێراق دەكرێت‌و متمانە بە كاندیدی دوو وەزارەت دەدرێت. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-23
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]