سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە:هیچ هێزێكی ئەمریكی لەهەرێمدا بوونی نییە

زێد نیوز:

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە هیچ هێزێكی ئەمریكی لەهەرێمی كوردستان بوونی هەبێت‌و دەڵێت "ئەوەی باس دەكرێت تەنها لەفڕۆكەخانەی هەولێرە و بۆ ڕاوێژدانە بە پێشمەرگە".

لەمیانەی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە وتی "ئێمە هیچ ئاگاداری بابەتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا نین لەسوریا‌و گفتوگۆ لەگەڵ ئێمە نەكراوە و باوەڕیش ناكەم لەگەڵ عێراقیش كرابێت، لەو باوەڕەدام كە پڕۆسەكە كاتی زۆرتری پێویستە". 

جەبار یاوەر وتیشی "لەهەرێمی كوردستان ئەوەی هەیە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرە، ئەوانیش پێیان ناڵێن بنكەی سەربازی ئەمە بارەگایەكە بۆ هەماهەنگی و كۆمەڵێك ئەفسەرن بۆ راوێژكاریی بەكاردێت". 

روونیشیكردەوە "ئەمریكا لە هەرێم و لە عێراقیش هێزی شەڕكەری نییە، بەڵكو هێزێكی هەیە راوێژ دەدات بە هێزەكانی عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە و رێكخستنی هێزی سەربازی دەكات لە نێوان هێزی زەمینی و هێزی ئاسمانی لەگەڵ فڕۆكەكان، باوەڕیش ناكەم هێزێكی شەڕكەر بهێننە عێراق".

جەختیشی كردەوە "ئەو رۆژەی دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە هێزێكی ئەمریكا چووەتە سەربازگەی كەی وەن لەپارێزگای كەركووك، ئەگەر بە دواداچوون بكرابووایە، دەبینین ئەو رۆژە پڕۆسەیەكی سەربازی خێرا هەبوو بە هاوبەشی هێزەكانی ئەمریكا و دژە تیرۆری عێراق لە حەویجە، هەر ئەمەش بوو كەوا بڵاوكرایەوە هێزێك هاتووەتە كەركووك".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-22
زیاتر...
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]