سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

مەرجی گۆڕان بۆ بەشداریكردن لەحكومەت ئاشكرا بوو

زێد نیوز:

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان‌و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەكە مەرجی بەشداریكردنی حزبەكەی لەحكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، ئاشكرا كرد.

شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان‌و ئەندامی خانەی راپەڕاندن لەمیانەی وتارێكدا ئەو مەرجانە دەستنیشان دەكات كە گۆڕان بۆ بەشداریكردن لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا دایناوە. 

حاجی لەبەشێكی وتارەكەیدا نووسیویەتی "بەشداریكردن لەحكومەتی داهاتووی هەرێم‌ یان بوون بە ئۆپۆزیسیۆن دوو بژاردەی وەك یەك كراوەن لەبەردەم بزووتنەوەی گۆڕاندا. هیچكام لەو دوو بژاردەیەش سەد لە سەد باش‌ و ئەوەكەی تر بە تەواوی خراپ نییە تاكو بتوانرێ بە ئاسانی یەكێكیان هەڵبژێردرێ".

سەبارەت بە مەرجی گۆڕان بۆ بەشداریكردن لەحكومەت، شۆڕش حاجی دەڵێت "بزووتنەوەی گۆڕان كاتێك بەشداری لەحكومەتی داهاتووی هەرێمدا دەكات، كە ڕۆڵی هەبێ لەدانانی بەرنامەی كاری ئەو كابینەیە بۆ ئەوەی داكۆكی لێ بكات و كار بۆ جێبەجێكردنی بكات (لای بزوتنەوەی گۆڕان، كارنامەی حكومەت ئەولەویەتی یەكەمە".

ئاماژە بەوەش دەكات "ناشكرێت داهاتی هەرێم دیارنەبێت و بڕەكەی بەپێشبینی و بۆچونی ئەم و ئەو بخەمڵێنرێت و خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و كارەبا و تەندروستی و پەروەردە لەنزمترین ئاستدابن و دادگاكانیش سەربەخۆ نەبن و هاوڵاتیانیش متمانەیان بەسیستمی دادوەری لەهەرێمدا نەبێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-12
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]