سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

11 رێكخراو داوا دەكەن هەڵمەتی دەستبەسەركردن لەسلێمانی رابگیرێت

زێد نیوز:

لەراگەیەندراوێكدا 11 رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی داوا دەكەن هەڵمەتی دەستبەسەركردن لەشاری سلێمانی رابگیرێت.

لەراگەیەندراوی ئەو 11 رێكخراوەدا كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، هاتووە "ماوەیەكە هەڵمەتێكی فراوانی دەسبەسەركردنی لایەنگرانی تەڤگەری ئازادی كوردستان‌و كادیرە دیارەكانیان لەپارێزگای سلێمانی هەرێمی كوردستان چالاكانە بەڕێوەدەچێت".

ئاماژە بەوەش كراوە "لایەنە پەیوەندیدارەكان هەموو جۆرە چالاكییەكی ئەوان ‌و بۆ پشتیوانی ئەوان قەدەغەكردوە، وەك گردبونەوەو خۆپیشاندان‌و تا كار گەیشتە داخستنی هۆڵێ سینما سالم كە نیازی نمایشی فلمێكی هەبوو لەسەر تیرۆركردنی كادیرەكانی PKK لە پاریس". 

لەراگەیەندراوەكەدا روونكراوەتەوە "ئەم رەفتارانەی هێزە ئەمنییەكان لەكاتێكدایە كە تەڤگەری ئازادی بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی عێراق رێگە پێدراوەو ئەندامێكیان لەناو پەرلەمانی عێراق هەیە".


دەقی راگەیەندراوەكە : 

ھەڵمەتی دەسبەسەركردن راگرن

ماوەیەكە ھەڵمەتێكی فراوانی دەسبەسەركردنی لاینگرانی تەڤگەری ئازادی كوردستان‌و كادێرە دیارەكانیان لە پارێزگای سلێمانی ھەرێمی كوردستان چالاكانە بەڕێوەدەچێت.

لایەنە پەیوەندیدارەكان ھەموو جۆرە چالاكییەكی ئەوان ‌و بۆ پشتیوانی ئەوان قەدەغەكردوە، وەك گربونەوەو خۆپیشاندان‌و تا كار گەیشتە داخستنی ھۆڵێ سینما سالم كە نیازی نمایشی فلمێكی ھەبوو لەسەر تیرۆركردنی كادێرەكانی PKK لە پاریس.

رۆژی ھەینیش لەكاتی بەڕێوەچوونی چالاكییەكی تری مەدەنی دەیان كادێرو لایەنگری تەڤەگەر دەستبەسەركران، ھەندێكیان ئازادكران‌و ئەوانی تر جارێ دەسبەسەرن.
ئەم رەفتارانەی ھێزە ئەمنییەكان لە كاتێكدایە كە تەڤەگەری ئازادی بە پێی یاسا كارپێكراوەكانی عێراق رێگە پێدراوەو ئەندامێكیان لەناو پەرلەمانی عێراق ھەیە.

ئێمە ئەو رێكخراوانەیە لە خوارەوە ناومان ھاتووە بە توندی ھەموو ئەم رەفتارانە ئیدانە دەكەین‌و داوای دەسبەجێ ئازادكردنی دەسبەسەركراوەكان دەكەین.


-سەنتەری پەرەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ DHRD
-سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان
-رێكخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ
 -  ڕێكخراوی ھەڵوێست
-رێكخراوی ھاریكاری یاسایی ژنان WOLA
-رێكخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی لتوری مەدەنی
 - سەنتەری گەشەپێدانی چالاكی لاوانی
- ئینستتیوتی‌ پەی‌ بۆ پەروەردە و گەشەپێدان
- ماڵی سەركەوتن
- ناوەندی نیشتیمانی بۆمافی مرۆڤ
- رێكخراوی كوردستان بۆ ھەمووان
12ی كانونی دووهەمی 2019
سلێمانی



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-12
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]