سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

داوای لێپێچینەوە لەبەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی دەكرێت

زێد نیوز:

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوای لێپێچینەوە لە بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی دەكات لەبەرامبەر چەند وتەیەك كە لەبارەی ئەنجوومەنی پارێزگا لەهەژماری خۆی لەفەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە.

لەمیانەی نووسراوێكدا بەرزان محەمەد جێگری سەرۆكی  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای بانگهێشتی بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی كردووە، لەرۆژی (16ی كانوونی دووەمی2019) كاتژمێر10ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگا. 

لەنووسراوەكەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆكاری بانگهێشتكردنی سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بۆ ئەو وتانە گەڕاندەوە، كە لەهەژماری خۆی لەسەر ئەنجومەنی پارێزگا نوسیوویەتی.

پێشتر سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لەهەژماری خۆی لەفەیسبوك لەوەڵامی رزگار حەمە نوری ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، نووسیبووی "پڕۆژەی دانانی جۆزە لەئەنجومەنی پارێزگاكەی كاك رزگارەوە بەنووسراوی فەرمی كۆنووسی جێبەجێنەكردنی كارەكەیان ئەنجامدا بەچەند مەرجێكی كۆنكرێتی."

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردبوو "ئەوكات چەند ئەندامێكی ئەنجومەن بۆ موزایەدەی سیاسی كەوتنە تانە لێدان و سەرئێشە دروستكردن بۆ پرۆژەكە و جوڵاندنی ڕاگەیاندنەكان و خەڵك دژی ئەم كارە، بەوەش پڕۆژەكە ئامانجە گشتگیرییەكەی خۆی لەدەستدا و ئەوكات جیبەجێنەكرا، بۆیە ئەوكات وەك پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبا ئەنجامنەدرا، بەڵام لەسەر داوای ناوچەكان و یەكە ئیدارییەكان خۆیان كاریان بۆ كرد لەو ناوچانەی كە ئێستا جۆزەیان هەیە."



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-12
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]