سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: لێكۆڵینەوەكان لەسەر دۆسیەی سێوان قادر تەواو بوون

زێد نیوز:

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت "لێكۆڵینەوەكان لەبارەی دۆسیەی سوتانی سێوان قادر‌و سێ‌ منداڵەكەی، تەواوبوون‌و رادەستی دادوەر كراوون".

لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی وتی "راپۆرتەكانی پزیشكی دادوەری، ئاگر كوژێنەوە و تیمەكانی بەڵگەی تاوان لەبارەی دۆسیەی سوتانی سێوان قادر‌و سێ‌ منداڵەكەی تەواوبوون و هەموو لێكۆڵینەوەكان خراونەتە بەردەم دادگا و دوا بڕیار لای دادگایە". 

وتیشی "هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە خۆسوتاندنی سێوان قادر دەكەن، زانیاری و لێدوانی سەرچاوەی پۆلیس و دەزگا فەرمییەكان نین".

لەبەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سەركەوت ئەحمەد وتی "ئەمڕۆ (شەممە) تۆمەتبارێك  كە لەساڵی 2009ەوە بەتۆمەتی كوشتنی خەڵك فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر كرا". 

وتیشی "هەروەها هەر ئەمڕۆ تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركرا كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئەڤەلۆنی لەهاووڵاتییەكی سلێمانی دزی بوو". 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی روونیكردەوە "لە1ی1 هەتا ئەمڕۆ 20 فەرمانی دەستگیركردن جێبەجێ‌ كراوە كە لەدادگاكانەوە دەرچوون".


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-12
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]