سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

تارا حسێن دوای ئازادكردنی: ئەوەی رویدا پەڵەیەكی رەشە بۆ یەكێتی

زێد نیوز:

تارا حسێن وتەبێژی تەڤگەری ئازادی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئەوەی روویدا شانازییە بۆ ئێمە‌و لاپەڕەیەكی پڕ لەشەرمەزاریی‌و پەڵەی رەشە بۆ ناوچەوانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان‌و ئاسایشەكەی".

تارا حسێن وتەبێژی تەڤگەری ئازادی كوردستان لەدوای ئازادكردنی‌و لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "جاران بۆ یادی ساكینە جانسز بەرپرسانی یەكێتی دەهاتن وتاری باق و بریقیان پێشكەش دەكرد كەچی ئێستا رێگری لەنمایشی فیلمێك دەكەن".

وتیشی "هەموو دەسەڵاتدارە دیكتاتۆرەكان لەكۆتایی تەمەنیاندا سینەما دادەخەن و كتێب قەدەغە دەكەن". 

وتەبێژی تەڤگەری ئازادی روونیكردەوە "ئەمە هەڵمەتێكی بەرفراوان و پیلانگێڕییە دژی كوردە ئازادیخوازەكان لەدونیا و چوار پارچەی كوردستاندا". 
دوێنێ‌ (هەینی) دوای ڕێگریكردن لەنمایشی فیلمی تایبەت بە ژیان و خەباتی ساكینە جانسز لە سینەما سالمی شاری سلێمانی، تەڤگەری ئازادی بڕیاریدا لەسەكۆی ئازادی پاركی ئازادی شاری سلێمانی فیلمەكە نمایش بكەن بەڵام لەلایەن هێزێكی ئاسایشی سلێمانییەوە رێگری لەئەنجامدانی چالاكییەكە كرا‌و زیاتر لە 50 كەسیان لێ‌ دەستگیر كردن.

تارا حسێن وتەبێژی تەڤگەری ئازادی كوردستان لەبارەی رێگریكردنیان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بۆ نمایشكردنی فیلمێك، وتی "مام جەلال وتی با خەڵك بێن و لەم سەكۆیەدا جوێن بە من بدەن كەچی ئاسایش هەر نەیانهێشت لەدەرگاكەوە بچینە ژوورەوە و لێدوان بدەین كە رێگە نادەن ئەم فیلمە نمایش بكرێت."

وتیشی "ئەندامەكانی ئاسایشیان وەها تێگەیاندووە كە نەكردنەوەی فڕۆكەخانەی سلێمانی تاوانی تەڤگەری ئازادی كوردستانە، لەكاتێكدا ئەمە باڵادەستبوونی دەوڵەتی توركیایە لەسلێمانی وەك لەزۆنی زەردا هەیە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-12
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]