سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

ڕیاڵ هێرشبەرێکى تۆتنهامى دەوێت

زێد نیوز:


ڕۆژنامەکانى ئیسپانیا بڵاویان کردۆتەوە کە یانەى ڕیاڵ مەدرید لە هەوڵەکانى بەردەوامە بۆ ئەوەی هێرشبەرێکى بەتوانا بۆۆ ڕیزەکانى یانەکەى بگوازێتەوە.


ڕۆژنامەى ئاسى ئیسپانى کە نزیکە لە یانەى شاهانە لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە.. کە ئیدارەى یانەى ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەکى فەرمى دەستى بە گفتوگۆکانى کردوە لەگەڵ ئیدارەى یانەى تۆتنهام لە پێناو بەدەستهێنانى تواناکانى هارى کەینى هێرشبەرى یانەکە و هەلبژاردەى ئینگلتەرا.


ڕۆژنامە ئیسپانییەکە باس لەوەش دەکات کە ئیدارەى یانەى ڕیاڵ مەدرید لەیەکەمین هەوڵیاندا سەرکەوتوو نەبون و لەبەرانبەر داوى ئەو یانەیە ئیدارەى یانە لەندەنییەکە بێدەنگیان هەڵبژاردوەو وەڵامى داواکەى یانەى مێرەنگیان نەداوەتەوە.


یانەى تۆتنهام پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەگەر هەر یانەیەک دەیەوێت هارى کەین بگوازێتەوە یانەکەى دەبێت بڕی 350 ملیۆن جونەى ئەسرلینى بداتە ئیدارەى یانەکە.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-12
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]