سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

لەهەرێمی كوردستان دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر كرێكارانی بیانی

زێد نیوز:

سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری‌و داكۆكی لەكرێكارانی بیانی رایدەگەیەنێت "لەهەرێمی كوردستان لەساڵی 2018دا دوو كرێكاری بیانی دەستدرێژی سێكسییان كراوەتە سەر".

لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، محەمەد هەژار سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری‌و داكۆكی لەكرێكارانی بیانی ئاماری ساڵی 2018ی رێكخراوەكەیانی بڵاوكردەوە. 

لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، محەمەد هەژار وتی "لەماوەی ساڵی رابردوودا 200 كەیسی لێدان و پاسپۆرت لێسەندن و باندكردن و سوكایەتیكردن بەكرێكارانی بیانی لەهەرێم تۆمار كراوە". 

ئاماژەی بەوەش كرد "لەئێستادا زیاتر لە 22 هەزار كرێكاری بیانی لەهەرێمدا هەیە و لەساڵی رابردوودا 35 كەسیان دیپۆرتی وڵاتی خۆیان كردووەتەوە". 

بەوتەی سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری‌و داكۆكی لەكرێكارانی بیانی "لەساڵی 2018دا 16 كەیسی گیانلەدەستانی كرێكاری بیانی هەبووە و 5 كەسی دیكەش كوژراون".

جەختی كردەوە "بەپێی ئامارەكانی رێكخراوەكەمان لەساڵی 2018دا 28 كرێكاری بیانی كڕین و فرۆشتنیان پێوەكراوە و لەو ژمارەیەش 16 رەگەزی نێرە و 12 رەگەزی مێ بووە، توانیویانە 12 لەوان رزگار بكەن و تا ئێستا 16ی دیكەیان ماون رزگار بكرێن".

محەمەد هەژار روونیكردەوە "هەر بەپێی ئامارەكانی ئەو رێكخراوە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا دوو كەیسی دەستدرێژی سێكسی هەبووە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-11
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]