سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

ئاڵای كوردستان لەسەر زۆربەی بارەگاكانی یەكێتی لەكەركوك لابرا

زێد نیوز:

لەدوای كۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەبەغدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئاڵای كوردستان لەزۆربەی بارەگاكانی ئەو حزبە لەشاری كەركوك لابرا.

(زێد نیوز) لەسەرچاوەیەكی یەكێتی لەكەركوكەوە زانیوویەتی "لەكۆبوونەوەكەی دوێنێ‌ (پێنجشەممە)ی بەشێك لەئەندامانی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، بە یەكێتی وتراوە هەتا یەكلایكردنەوەی پرسی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەكەركوك لەدادگای فیدڕاڵی عێراق، دەبێت ئاڵای كوردستان تەنها لەدوو شوێن هەڵ بكرێت".

سەرچاوەكە وتیشی "بۆیە ئاڵای كوردستان تەنها لەسەر بارەگای مەڵبەند‌و بارەگای مەكتەبی سیاسی هێڵراوەتەوە‌و ئاڵای سەر بارەگاكانی تر، لابراوە". 

شەوی سێشەممەی رابردوو مەڵبەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەشاری كەركوك ئاڵای كوردستانی لەسەر بارەگاكەی هەڵكرد‌و ئەوەش نارەزایەتیی ناوەندە سیاسیەكانی عێراقی لێكەوتەوە‌و وەك هەوڵێك بۆ تێكدانی دۆخی ئارامی شاری كەركوك وێنا كرا‌و بەو هۆیەوە حكومەتی عێراق سكاڵای لەسەر یەكێتی لەدادگای فیدراڵی تۆماركرد‌و یەكێتیش لەو بارەیەوە لەهەمان دادگا سكاڵای تۆمار كردووە. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-11
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]