سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

كەشناسی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت

زێد نیوز:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوای سبەینێ‌ (شەممە)ی بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە، هاتووە "پێشبینی دەكرێت سبەینێ‌ (شەممە) لەشارەكانی‌ هەرێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوربێت".

لەبارەی بەرزترین پلەكانی گەرمای سبەینێی شارەكانی كوردستان، لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە كراوە "هەولێر 14، سلێمانی 13، دهۆك 12، كەركوك 15 پلەی سەدی دەبێت".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-11
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]