سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

حكومەتی هەرێم بودجەی 2019ی عێراق تاوتوێ‌ دەكات

زێد نیوز:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی سەبارەت بە كۆبوونەوە‌و تاوتێكردنی بودجەی 2019ی عێراق‌و پشكی كورد لەو بودجەیە، بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنەكە كراوە ئاماژە بەوە كراوە "رۆژی (دووشەممە) ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە".

لەكۆبوونەوەكەدا چەند پرس‌و بابەتێك تاوتوێ‌ دەكرێت‌و بەشێكی زۆری كۆبوونەوەكەش تەرخانە بۆ تاوتوێكردن‌و گفتوگۆكردن لەبارەی بودجەی 2019ی عێراق‌و پشكی كورد لەبودجەدا. 

لەپڕۆژەی بودجەی 2019ی عێراق كە رۆژی 24ی10ی2018 حكومەتی عێراق ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقی كرد‌و تاوەكو ئێستا لەپەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم ‌و دووەمی بۆ كراوە‌و پەسەند نەكراوە، پشكی هەرێمی كوردستان بە لە 12% دیاری كراوە‌و كورد بەو رێژەیە رازای نییە و هەوڵ بۆ زیادكردنی رێژەكە لەئارادایە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-11
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]