سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

ناونیشانی وتاری هەینی دیاری كرا

زێد نیوز:

وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی لەراگەیەندراوێكدا ناونیشانی وتاری ئەمڕۆ (هەینی)ی مزگەوتەكانی كوردستان دیاری كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی كە وێنەیەكی دەست (زێد نیوز) كەوتووە "وەزارەتی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی‌و یەكێتی زانایان بۆ وتاری ئاینی هەینی دوو ناونیشانیان بۆ مامۆستایانی وتاربێژ پێشنیار كراوە".

لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەدوو ناونیشانە پێشنیاركراوەكە كراوە كە بریتین لە :
یەكەم: مسۆگەركردنی ئەنجامی باش لە تاقیكردنەوەكان بە:
1. دووركەوتنەوە لە بە فیڕۆدانی كات و‌ یاریكردن و بەكارهێنانی ئینتەرنێت.

2. خۆئامادەكردن و سەعی كردنێكی نمونەیی.

3. رۆڵی دایك و باوكان بە ئامادەكردنی ژینگەیەكی باش و لەبار بۆ خوێندنی منداڵەكانیان.

دووەم: ئادابی ئیختلاف و رای جیاواز.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-11
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]