سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

هیگواین نزیکە لە پریمەلیگ

زێد نیوز:


ئەگەرى زۆرە یاریزانى هەڵبژاردەى ئەرژەنتین و هێرشبەرى یانەى ئەى سی میلانى ئیتاڵى پەیوەندى بکات بە ڕیزەکانى یانەى چێڵسی ئینگلیزییەوە.



ڕۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە.. نیکۆلاس هیگواین بەرەو لەندەن گەشتى کردووە لە پێناو دەستپێکردنى گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئیدارەى یانەى چێڵسی و دیاریی کردنى مەرجەکانى گرێبەستەکەیان.



یانەى میلان بە گرێبەست ئەو یاریزانە گواستبۆوە بۆ یانەکەى  و پاشان دەیتوانى بە شێوەیەکى کۆتایی لە خواستنەوە گرێبەستەکەى بکاتە هەمیشەى، بەڵام یانەى میلان لە نوێکردنەوەى گرێبەستى ئەو یاریزانە ساردەو لەگەڵ ئەوەشدا هیگواین دەیەوێت ڕوو لە چێڵسی بکات بۆ یاریکردن.



ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى پێشتر رایگەیاندبوو ئەگەرى هەیە هیگواینى ئەرژەنتینى بگەڕێتەوە بۆ یانەى یۆڤانتۆس، بەڵام بەهۆى مانەوەى ماندزۆکیچ ئەو یاریزانە ڕوو لە یانەکى تر دەکات و نزیکترین یانەش چێڵسی لەندەنییە کە پێشتر لەگەڵ سارى ڕاهێنەرى ئەو یانەیە لە ناپۆلى پێکەوە کاریان دەکرد.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]