سەردێڕ:
زێدنیوز
وەرزش

سکۆڵز باشترین یاریزان دیاریدەکات

زێد نیوز:


پۆڵ سکۆڵز یاریزانى پێشووى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلزى بۆچونى خۆى لە بارەى باشترین یاریزانى جیهان دەخاتە ڕوو.


پۆڵ سکۆڵز لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی (ESPN) ووتى.. هەندێ یاریزان هەیە چێژ دەبینم لەشێوازى یاریکردنیان، لەوانەش (مۆدریچ ، کروز ، میسی)، بەڵام  بینینی میسی کاریگەرترە بەتایبەت کاتێک بەرشەلۆنە بەرامبەر تۆتنهام یاریکرد، واى لێکردمەوە بڵێم کێ باشترین یاریزانی جیهانە، میسی یان رۆناڵدۆ، جارێکى تر بیرم لێکردەوە.


ئەو یاریزانەى پێشووى یانەى مانچستەر یونایتد ووتیشی.. رۆناڵدۆ یاریزانێکی تایبەت و بەهێزە ، توانایەکی جەستەیی بەهێزی هەیە و زۆر خێرایەو یاریزانێکى گۆڵکەرە ، شارەزاییەکى باشى هەیە لە جێبەجێکردنى لێدانی سزا و راستەوخۆدا ، بەڵام میسی یاریزانێکى داهێنەرەو لەپێش رۆناڵدۆوەیە، هەموو شتێکی تایبەتی بە تۆپی پێ هەیە ، یاریزانێکی تەواوەى تۆپی پێیە، لەهەر جێگەیەکى یاریگادا بێت بونى خۆى دەسەلمێنێت.


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-10
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]