سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

زێد نیوز ناكۆكییەكانی پارتی‌و یەكێتی لەبارەی دانانی پارێزگاری كەركوك ئاشكرا دەكات

زێد نیوز:

دانانی پارێزگارێك بۆ شاری كەركوك لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە بۆتە كێشەیەكی گەورە لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

سەرچاوەیەكی به‌رپرس لەپارتی دیموكراتی كوردستان بە (زێد نیوز)ی وت "یەكێتی تەنها دەیەوێ لە كەركوك پارێزگارێكی یەكێتی دابندرێ و هەموو شتێك بۆ ئەوە دەكات". 

وتیشی "هەرچی پارتی دیموكراتی كوردستانە پێداگری لەسەر ئەوە دەكات كە كەسێكی بێلایەن بكرێتە پارێزگاری كەركوك". 

سەرچاوەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ (زێد نیوز)ی روونكردەوە "یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ پارێزگاری كەركوك ناوی هەریەك لە (ئاسۆ مامەند، رەفعەت عەبدوڵا، رزگار عەلی، خالید شوانی) پێشنیاركردووە". 

جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە "ئەو ناوانە بەلای پارتییەوە بەشداربوو و سه‌رانی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەرن‌و هەرگیز پارتی بەدانانی هیچ كامیان رازی نابێت". 

لەبارەی ئەگەری دانانەوەی نەجمەدین كەریم بەپارێزگاری كەركوك، سەرچاوەكەی پارتی ئاماژەی بەوە كرد "پارتی دیموكراتی كوردستان لاری نابێت لەدانانی نەجمەدین كەریم بەپارێزگاری كەركوك بەوپێیەی ناوبراو پیاوێكی یشتیمانپەروەرە". 


له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2107 و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای عێراق و به‌شێك له‌هێزه‌ شیعییه‌كان بۆ ناو شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی له‌و ناوچانه‌ پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن راكان جبوریی-یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كورد رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌. 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-03
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]