سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

لەدوو هەفتەی رابردوو 14 كادری یەكێتی لەهەولێر دەستگیر كراوون

زێد نیوز:

نووسەر‌و چالاكوانێكی مەدەنی لەشاری هەولێر لەمیانەی وتارێكدا رایدەگەیەنێت "داتایەكی یەكێتی دەڵێ ۱٤ كادیری یەكێتی لە سنوری هەولێر لەو دوو هەفتەیە دەستگیركراون".

فەرمان رەشاد نووسەر‌و چالاكوانی مەدەنی لەمیانەی نووسینی وتارێكدا ئاماژە بەوە دەكات "داتایەكی یەكێتی دەڵێ 14 كادیری یەكێتی لەسنوری هەولێر لەو دوو هەفتەیە دەستگیركراون". 

هەروەها روونیدەكاتەوە "هەندێ زانیاری نوێ ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن دەستگیركردنی ئەو كادیرانەی یەكێتی، كاردانەوەی دەستگیكردنی كادیرانی پارتییە لە سلێمانی و گەرمیان". 

نووسینی وتارەكەی فەرمان رەشاد هاوكاتە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی هەواڵی رفاندنی كارگێڕی مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەلایەن هێزەكانی ئاسایشی هەولێرەوە لەلایەن میدیای فەرمی یەكێتییەوە. 

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) میدیای فەرمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بڵاوی كردەوە "هێزەكانی ئاسایشی پارتی سەعات 10:30 دەقیقەی شەوی رابردوو هەڵیانكوتاوە سەر ماڵی كارگێڕی مەڵبەندی سێی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەهەولێرو رفاندویانە".

میدیای فەرمی یەكێتی ئاماژە بەوە دەكات "لەگەڕەكی برایەتی هەولێر هێزێكی سەر بەئاسایشی پارتی هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی پێشڕەو وەیسی كارگێڕی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتیی و رفاندویانە". 

هەروەها جەخت لەسەر ئەوەش كراوەتەوە كە "لەگەڕەكی رۆشنبیری شاری هەولێریش هێزی ئاسایشی پارتی هەوڵی رفاندنی كادرێكی تری یەكێتییان بەناوی لێزان بەكرداوە". 

باوكی لێزان بەكر لەبارەی هەوڵی ئاسایشی پارتی بۆ دەستگیركردنی كوڕەكەی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، كە ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی: 

بۆ/پەرلەمانی كوردستان

/حكومەتی ھەرێمی كوردستان

/خەڵكی كوردستان

پێشمەرگە دێرینەكان

/دەزگاكانی ڕاگەیاندن

ڕێز و سڵاو

ھەموو لایەك ئاگادار دەكەمەوە
٢/١/٢٠١٩شەو كاتژمێر ٩ونیو ھێزەكانی ئاسایشی ھەولێر ھەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەم لە شاری ھەولێر گەڕەكی ڕۆشنبیری،بەبێ ھیچ بیانوێك و نوسراوێكی فەرمی یاسایی ماڵەكەیان پشكنین بەشوێن(لێزان)ی كوڕم

بۆ و چۆن و لە پێناو چی!!!

ئەمەی ڕوویدا ئەم شێوەیە دیمەن و جوڵە ئەمنیانە كەسەرێكە بۆ خۆم و دڵنیاشم بۆ ھەموو ئەوانەی لە بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلەكەمان كەم تا زۆر ھیلاك بووینە.

لێزان ی كوڕم نەك ھەر تاوانبار بێت ئەگەر لە ئاست بەرپرسیارێتی نیشتیمان و كۆمەڵگە و خاك نەبێت دڵخۆشم بە سزادانی بەڵام ئەوەی ڕویدا ئاسان نیە و مەكتەبی سیاسی حزبەكەم(یەكێتی نیشتیمانی كوردستان)دەخەمە ژێر پرسیار با وەڵام بدەنەوە.

لیوا بكر گردەسۆری 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-03
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]