سەردێڕ:
زێدنیوز
کوردستان

عەلی حەمە ساڵح: ئەگەری بڕینی ئەو پارەیە هەیە كە لەبەغداوە دەنێردرێت بۆ هەرێم

زێد نیوز:

عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئەو پارەیەی كە بەغدا مانگانە دەینێرێت ئەگەر پشتیوانی یاسای بودجەی نەبێت لەهەموو ساتێكدا ئەگەری بڕینی هەیە".

عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ستیڤ فەیگن، كونسوڵی گشتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەهەرێم، وتی "لەئەگەری رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا، هەرێم ناتوانێت تەنیا بەپشتبەستن بە فرۆشتنی نەوت موچە بە پاشكەوتیش دابین بكات". 

ئاماژەی بەوەش كرد "ئەگەر بەغدا  لە 14٪ بەشە بودجەی عێراق بداتە هەرێمی كوردستان بە پشكی پێشمەرگەو مافە داراییەكانی دیكەوە نزیكەی 11 ترلیۆن دینار دەكات، بەچاكسازی لەداهات و خەرجیدا لەگەڵ ئەو 180 هەزار بەرمیل نەوتەی دەمێنێتەوە، جگە لەنەمانی گرفتی موچە، هەرێم لەڕووی ئابوری و خزمەتگوزاریشەوە دەبوژێتەوە". 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، جەختی كردەوە "لە ئەگەری رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا، هەرێم ناتوانێت تەنیا بەپشتبەستن بە فرۆشتنی نەوت موچە بە پاشكەوتیش دابین بكات، ئەو پارەیەش كە بەغدا بەبێ ڕادەستكردنی نەوت دەینێرێت ئەگەر پشتیوانی یاسای بودجەی نەبێت لە هەموو ساتێكدا ئەگەری بڕینی هەیە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-01-02
زیاتر...
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]