سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

فیلمی (ئەیلان)ی جوبرائیل ئەبوبەکر فێستیڤاڵێکی سینەمایی نێودەوڵەتی دەکاتەوە

زێد نیوز:

خولێکی نوێی فێستیڤاڵی ریفیری سینەمایی نێودەوڵەتی بەشێوەیەکی دیجیتاڵی و لەژێر ناوی کۆڤید 19 ئێمرجنسی بە نمایشکردنی فیلمێکی کوردی، بەڕێوەدەچێت.



فیلمی (ئەیلان)ی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر كە بەسپۆنسەری زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە، خولێکی نوێی فێستیڤاڵی ریفیری سینەمایی نێودەوڵەتی دەکاتەوە کە لەوڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت و خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵە سینەماییەکە بەشێوەیەکی دیجیتاڵی و لەژێر ناوی کۆڤید 19 ئێمرجنسی، بەڕێوەدەچێت. 
 
 دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەو بارەیەوە رایگەیاند "فێستیڤاڵە سینەماییەکە بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕۆژانی 19 تا 26 ی نیسانی 2020، بەردەوام دەبێت". 

سەبارەت بە چیرۆكی فیلمەكە دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر وتی "چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی دەكات كە لەسوریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام لەوێ‌ بەر لەوەی بگەن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی". 

فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەكر كاری دەرهێنانی بۆ كراوە و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمەكەی جێبەجێكردووە و هەروەها ئالان رۆژبەیانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمەكەی جێبەجێ‌ كردوە. 

 دواهەمین فیلمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر  فیلمێك بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) كە لەكەمتر لە ساڵێكدا لەنزیکەی 60 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری كرد‌و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا.

جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبوی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2001ەوە دەستیداوەتە كاری سینەمایی و لەنزیكەی 40 كورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی 2010ەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەكات. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-22
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]