سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

مەزڵوم کۆبانێ دوو مەرجی سەرەکی هەسەدەی بۆ رێککەوتن لەگەڵ رژێمی سوریا ئاشکراکرد

زێد نیوز:

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسیدا، ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو مەرجانە ئاشکرا دەکات کە لەجێبەجێکردنیدا هەسەدە دانوستاندن لەگەڵ ڕژێمی سوریا دەکات بەئامانجی چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەی ئەو وڵاتە.


مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند "دوو شتی سەرەکی لە ڕژێمی سوریا داوا دەکەین بۆ ئەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی لە سوریا بێتە دی: یەکەمیان: فەراهەمکردنی سەربەخۆیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە دەستوری سوریا. 
دووەمیان: گرەنتی ئەوەی کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بەشێک بن لە سیستمی بەرگری سوریا. 

کۆبانێ هۆشداری ئەوەیدا کە ئەگەر ئەو دوو داواکارییە جێبەجێ نەکرێت ئەوا رێککەوتنی تەواوەتی نایەتەدی، چونکە ئەوانە بەلای ئەوانەوە هێڵی سورن و دانوستاندنی لەبارەوە ناکەن. 
وتیشی "ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات پێویستە دۆخێکی تایبەتی هەبێت لەناو سیستمی بەرگری سوریا و دەبێت پاراستنی باکوری سوریا لە بەرپرسیارێتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بمێنێتەوە و سەربازەکانیشی ئەرکی سەربازی خۆیان لەناو هەسەدەدا ببەنەسەر". 

لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەدا ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ رونیکردۆتەوە، دواجار دەبێت بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکرات هەر لەم ناوچەیەدا بێت. 

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژە بەوەش دەکات "یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بریتی بوو لە تێکشکاندنی ئەو یەکگرتووییەی کە لەنێوان کورد و سریان و عەرەب لەم ناوچەیەدا هەبوو، بەڵام پێچەوانەکەی روویدا. دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لەوە تێگەیشتن کە چارەنوسیان پێکەوە گرێدراوە و لەو لەشکرکێشییەی تورکیادا بەتەنها کورد ناکرێتە ئامانج . ئەمەش بووە هۆی لێکترنزیکبوونەوەی خەڵک لەیەکتر و لەئێستادا زۆر لە پێشتر یەکگرتووترن". 

مەزڵوم کۆبانێ لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیدا ئاماژەی بەوەدا "زۆرێک هیوای ئەوە دەخوازن ئەو کارەی لەماوەی هەشت ساڵی رابردوو بونیادمان ناوە تێکبچێت و هێزەکانی سوریای دیموکرات نەمێنن بەڵام ئێمە لەچەند مانگی رابردوودا پێچەوانەی ئەوەمان بەدیهێناوە و لەئێستادا زۆر لەهەر کاتێکی پێشتر بەهێزترین". 


ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-19
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]