سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

چەند رێگایەک بۆ ھێشتنەوەی پێستتان بە جوانی لە ماڵەوە

زێد نیوز:

د.گەشین کەمال*


١- خواردنەوەی ٨ پەرداخ ئاو رۆژانە، چونکە ئاو ژەھری لەش لادەبات.

٢- زۆر خواردنەوەی خواردنی میوە و سەوزەی تازە، چونکە رێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە، لەگەڵ ڤیتامین و کانزاکان کە پێست دەوڵەمەند دەکەن و خانەکان نوێ دەکاتەوە.

٣- کەمکردنەوەی خواردنی چەور و سورکراوەکان، لەگەڵ شیرینی و خواردنە دروستکراوەکان و خواردنەوە گازییەکان.

٤- ئەنجامدانی وەرزش بۆ چالاککردنی سوری خوێن لە لەشدا، تا رێژەیەکی زۆر ئۆکسجین و خۆراک بگات بە پێستمان.

٥- دورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر تایبەت ئەو کاتانەی کە راستەوخۆیە ئاراستەکەی،ھەروەھا بەکارھێنانی دژە خۆر.

٦- سڕینی ھەموو جۆرە میکیاجێک لەسەر پێست تایبەت کاتی پێش خەوتن.

٧- راوێژکردن بە پزیشک لە کاتی بەکارھێنانی ھەر جۆرە دەرمانێکدا. 


* پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری و نەخۆشییەکانی پێست 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-18
زیاتر...
12


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]