سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

ئایا ھەندێ جار ھەست بە سەرئێشە ئەکەیت؟ ئەو شتانە چییە کەپێویستە بیکەیت بۆ نەمانی؟

زێد نیوز:

د۰هه‌ڤین که‌مال شاه محەمەد*

١- خواردنەوەی ئاو : 

لەوانەیە ئەوەندە بەھەند وەری نەگریت ، بەڵام ووشکبوونەوەو کەمی ئاو لەلەشدا زۆربەی جار ھۆکاری سەرئێشەکەیە ، لەبەرئەوە کاتی سەر ئێشە تا دەتوانیت ئاو بخۆ ...

٢- شێلان و مەساج کردنی بەشی پشتەوەی سەر: شێلانی ئەو ناوچەیە ھەمیشە کاریگەری باشیان ھەیە بۆ کەم کردنەوەی ئازار ، چونکە دوو دەماری ھەستیاری تیادایە کەزۆربەی جار ھۆکارن بۆ ئازارەکە ..

٣- وەرزش کردن بە شان ومل : 

ھەندێ جار ئازار بەھۆی گرژبوونی ماسولکەکانی شان و ملەوە ڕووئەدات ، لەبەرئەوە وەرزش کردن و ڕاکێشانی ماسولکەکان و سترێچ کردنی دەبنە ھۆی نەمانی ئازار ..

٤- خواردنی ئەو میوانەی کە ڕێژەی ئاو تیایاندا زۆرە : 

لەبەرئەوەی ووشک بوونەوەی لەش و کەمی ئاو دەبنە ھۆی سەر ئێشە ، ھەندێک جار بەخواردنی میوەی پڕ لەئاو وەک : شووتی ، کاڵەک ، مانجۆ ..ھتد لەوانەیە سەرئێشەکە چاک بێت ...

٥- ھەناسەی قووڵ : 

ھەر کاتێک ھەستت بە ئازار کرد ئەتوانێت ھەناسەی قوڵ ھەڵمژیت ، ئەمەش وادەکات لەشت خاو بێتەوەو ریلاکس بێت ، ڕێژەیەکی زیاتر ئۆکسجین بچێت بۆ لەشت ، بەو شێوەیەش ئازارەکەت کەمتر بێتەوە ...

٦- حەمام یاخود شاوەری گەرم : 

بھێڵە ئاوی گەرم بەر مل و شانت بکەوێت ، گەرمی یارمەتی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی پشت و مل ئەدات ، کەلەوانەیە ببنە ھۆی سەرئێشە ..

٧- بەکارھێنانی بیبەری توون : 

بیبەری توون مادەی( کابسیسین )ی تیادایە ، کە ئازار شکێنێکی سروشتی یەو ئازار کۆنترۆڵ ئەکات و کەمی دەکاتەوە ....


*پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی ئه‌کادیمیایی ئه‌مریکی بۆ ئازار شکاندن

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی دکتۆره‌ هه‌ڤین کەماله‌وه‌
لینکی په‌یج

https://www.facebook.com/dr.haveenkamalsha/ 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-18
زیاتر...
12


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]