سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

کرته‌کرت یان ته‌قه‌ ته‌ق کردنی ئه‌ژنۆ..هۆکار و چارەسەرکردنی

زێد نیوز:

د۰هه‌ڤین که‌مال شاه محەمەد*


 --- گرنگترین هۆکاره‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
--- چۆنیه‌تی ده‌ست نیشاکردنی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :

ــــ هه‌ندێک جار هه‌ست به‌ بوونی ده‌نگێگ ده‌کرێت له‌ ئه‌ژنۆدا له‌ کاتی جووڵه‌ یان ڕۆیشتن و هه‌ستان و ڕه‌نگه‌ دیارده‌یه‌کی ئاسایی بێت ئه‌گه‌ر بێ ئازار یان نیشانه‌ی تر بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر دووباره‌ بووه‌ به‌ به‌رده‌وامی یان ئازار یان نیشانه‌ی تری له‌گه‌ڵ دا بوو پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکرێت و پشتگوێ نه‌خرێت۰

گرنگترین هۆکاره‌کانی:

۱ ـــ ته‌قین و پچڕانی کڕکڕاکه‌ی ئه‌ژنۆ ( الغچروف الهلالی ) : ئازار و ئاوسانی ئه‌ژنۆی له‌گه‌ڵ دا ده‌بێت ؛ له‌ ئه‌نجامی جووڵه‌ی له‌ ناکاو وه‌ک سوڕانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان خستنه‌ هه‌موو قورسایی جه‌سته‌ له‌ سه‌ر ئه‌ژنۆ به‌ زۆری ڕوو ده‌دات ۰ 
۲ ـــ سه‌وەفان یاخود داخورانی ئه‌ژنۆ : باوترین هۆکاره‌ و ئازار و که‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه‌ له‌گه‌ڵ دا ده‌بێت و هه‌ندێک جار ئاوسانی ئه‌ژنۆ۰

۳ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ به‌ هۆی نه‌خۆشی تره‌وه‌ : وه‌ک ڕۆماتیزم و تای ماڵتا و نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌ ( دا الملوک )۰ 

٤ ـــ داخورانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ له‌ به‌ساڵاچوون دا : له‌گه‌ڵ هه‌ڵکشانی ته‌مه‌ن زۆر ڕوو ده‌دات و جومگه‌گه‌ داده‌خورێت و ده‌بێته‌ هۆی کرته‌کرت و ئازار و ئاوسان و که‌م بوونه‌وه‌ی جوڵه‌۰ 

٥ ـــ پووکانه‌وه‌ی ماسوولکه‌کان : له‌ ئه‌نجامی وه‌رزش نه‌کردن و زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی۰ 

٦ ـــ دوور که‌وتنه‌وه‌ی جومگه‌کان له‌ یه‌کتر : له‌ ئه‌نجام دا بڵقی هه‌وا له‌ ناو لینجی ناو ئه‌ژنۆدا ڕوو ده‌دات و ئه‌گه‌ر بڵقه‌کان بته‌قن : ده‌بێته‌ هۆی کرته‌کرت۰ 

۷ ـــ پاش نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌ژنۆ یان زه‌بر به‌رکه‌وتن یان بریندار بوونی ئه‌ژنۆ۰

چۆنیه‌تی ده‌ست نیشاکردنی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی:

ــــ که‌ی پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکرێت :

--- کرته‌کرت یان ته‌قه‌ ته‌ق کردنی ئه‌ژنۆ به‌ ته‌نها دیارده‌یه‌کی ئاساییه‌ هه‌ندێ جار ڕوو بدات به‌ڵام پێویسته‌ پشت گوێ نه‌خرێت و سه‌ردانی پزیشک بکرێت له‌م حاڵه‌تانه‌دا :

۱ ـــ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رده‌وام بێت۰

۲ ـــ ئاوسانی ئه‌ژنۆ۰

۳ ـــ بوونی ئازاری زۆر و به‌رده‌وام له‌ ئه‌ژنۆ به‌ تایبه‌ت له‌ کاتی ڕۆیشتن به‌ پێ بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر له‌ چاره‌کێک۰ 

٤ ـــ به‌ زه‌حمه‌ت جوڵانی ئه‌ژنۆ و نوشتانه‌وه‌ی۰ 

٥ ـــ پاش ته‌مه‌نی ٤۰ ساڵ به‌ تایبه‌ت له‌ خانمان دا : چونکه‌ هه‌ندێ جارڕه‌نگه‌ کرته‌کرتی ئه‌ژنۆ یه‌که‌م نیشانه‌ی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسقان بێت۰

چۆنیه‌تی ده‌ست نیشاکردنی :

۱ ـــ فه‌حسکردنی نه‌خۆش له‌ لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕه‌وه‌۰

۲ ـــ ئه‌شیعه‌ی سینی X-ray ,

۳ ـــ تیشکی ته‌نوری MRI .

٤ ـــ سۆناری تایبه‌ت به‌ جومگه‌ و ماسوولکه‌۰


شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :

-- ئه‌گه‌ر کرته‌کرت یان ته‌قه‌ ته‌ق کردنی ئه‌ژنۆ هیچ هۆکارێکی نه‌بێت ئه‌وا چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی :

۱ ـــ شێلان و مه‌ساج کردنی ئه‌ژنۆ : له‌گه‌ڵ به‌رزکردنه‌وه‌ و نزمکردنه‌وه‌ی به‌ هێواشی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ بۆ باری ئاسایی و به‌هێزکردنی ماسولکه‌کان 

۲ ـــ دابه‌زینی کێش له‌و که‌سانه‌ی کێشیان زۆره‌ یان قه‌ڵه‌ون ۰ 

۳ ـــ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ وه‌ستان به‌ پێوه‌ و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر یه‌ک ۰ 

٤ ـــ ئه‌ژنۆت بخه‌ره‌ ناو ئاوی شله‌تێنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ( ٥ ــــ ۱۰ خوله‌ک ) : بۆ نموونه‌ له‌ کاتی خۆشتن ۰

--- ئه‌گه‌ر هۆکاری کرته‌کرتی ئه‌ژنۆ به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ بوو پێویسته‌ چاره‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ بکرێت بۆ نموونه‌ له‌ ڕێگه‌ی :

۱ ـــ عیلاج ته‌بیعی ( فیزۆسێراپی ) : له‌ ڕێگه‌ی ئامێری (T.N.S ) و وه‌رزشه‌وه‌ بۆ به‌هێزکردنی ماسولکه‌کانی ئه‌ژنۆ و قاچ ۰

۲ ـــ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی لینجی دروست ده‌که‌نه‌وه‌ و ناهێڵن نه‌خۆشی سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ زیاتر بێت و کڕکڕاگه‌که‌ به‌هێزتر ده‌که‌ن وه‌ک:

ــــ گلۆزکه‌ماین سۆلڤه‌یت ( glucosamine sulfate ) ۰ 
ــــ کۆندرۆتین ( Chondroitin ) ۰ 
ـــ MSM

۳ ـــ هه‌ندێ ڤیتامین و کانزا و پێکهاتووی خۆراک : وه‌ک ئۆمێگا سێ ، ڤیتامین دی ، کالسێوم۰

٤ ـــ لێدانی ده‌رزی بۆ ناو ئەژنۆ : ئه‌م ڕێگه‌یه‌ زۆر سه‌رکه‌وتووه‌ و ئەو ماددانەی بەکاردێت: 

--- هایلۆرۆنیک ئه‌سید۰ 

--- پلازمای نه‌خۆشه‌که‌۰ 

-- پرۆلۆ تیراپی .

--- ده‌رزی ستیرۆید : ئێستا زۆر که‌م به‌کار دێت وه‌ک ( دیپۆمیدڕۆڵ ) چونکه‌ کارێگه‌ریه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی یه‌ و زیانی لاوه‌کی هه‌یه‌۰ 

--- به‌کارهێنانی خانه‌ی کۆندرۆسایت که‌ له‌ نه‌خۆشه‌ک وه‌رده‌گیرێت۰ 

٥ ـــ چاره‌سه‌ر به‌ ئامێری تیشکی ( Pulsed radiofrequency (PRF) treatment ) که‌ زۆر کاریگه‌ره‌ و زوو ئه‌نجامه‌ باشه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت و ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه‌ و لەحاڵەتی نەخۆشی پێشکەووتودا بەکاردێت.

٦ ـــ گۆڕینی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ به‌شێکی یان به‌ ته‌واوی : پێویسته‌ کاتێ ئه‌نجام بدرێت که‌ هه‌موو ڕێگاکانی تر بێ سوود بووببن:

چونکه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی گه‌وره‌یه‌ و له‌ ژێر به‌نجی گشتی دا ده‌کرێت و جومگه‌ دروستکراوه‌که‌ دوای چه‌ند ساڵێک پێویسته‌ بگۆڕێته‌وه‌. 

۷ ـــ ده‌رزی چینی یان ده‌رزی ئاژنینین بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئازارەکە ؛ پێویسته‌ پزیشکی پسپۆڕ بیکات۰ 

*پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی ئه‌کادیمیایی ئه‌مریکی بۆ ئازار شکاندن

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی دکتۆره‌ هه‌ڤین کەماله‌وه‌
لینکی په‌یج

https://www.facebook.com/dr.haveenkamalsha/
 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-14
زیاتر...
12


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]