سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

هۆکارەکانی ئارەق کردنەوەی دەست و پێ بەشێوەیەکی زۆر

زێد نیوز:

د.هەڤین کەمال شا محەمەد*


زۆر ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ده‌ست و پێ یه‌کێکه‌ له‌و دیارده‌ ناخۆشانه‌ی که‌ که‌سانێکی زۆر دووچاری ده‌بنه‌وه‌ و بێزاریان ده‌کات، به‌ تایبه‌تی ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی ده‌ست له‌به‌ر پێویستی مرۆڤه‌کان بۆ ده‌ست گوشین و تۆقه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا ڕۆژانه‌ ، هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌ نیشانه‌ی هه‌ندێ نه‌خۆشی بێت.

*هۆکارەکانی ئارەقکردنەوەی دەست و پێ؟

1-غوده‌ی سام : ئاستی هۆرمۆنی غوده‌ی ده‌رقی له‌ ڕێژه‌یی ئاسایی به‌رزتره‌

2-نه‌خۆشی شه‌کره‌

3-دڵه‌ڕاوکێ و تووڕه‌یی و قەلەقی و سترێس و تێکچوونی باری ده‌روونی

4- نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ وه‌ک : هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا و هه‌وکردنی جیوب

5- وه‌ستانی سوڕی مانگانه‌ لە ئافرەتان ،یاخود ھەندێک جار لە کاتی سکپڕی دا

6-نه‌خۆشی پاڕکنسۆن و دەردە شاھانە (دا الملوک)

7- نه‌خۆشیه‌کانی بڕبڕه‌ی پشت و عەزێت گەشتن بە دڕکە پەتک

8- شێرپه‌نجه‌ی غوده‌ی نوخامی و غوده‌ی ئه‌دریناله‌کان و شیرپه‌نجه‌ی شانه‌ لیمفاویه‌کان ( لیمفۆما )

9- دابه‌زینی فشاری خوێن

10- هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام

11- وازهێنان له‌ ئالووده‌ بوون به‌ کحوول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ، یاخود زۆرجار زۆر بەکارھێنانی ئەلکحول

12- کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمان و مقه‌ویه‌کان وه‌ک ئیندیرال و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات ، دەرمانی نەخۆشی ئەلزھایمەر ، دژە خەمۆکیەکان

13- که‌می مادده‌ی مه‌گنسێوم

14- هۆکاری بۆماوه‌یی

15- ھەندێک نەخۆشی کۆئەندامی ھەناسەو ھەندێک لە نەخۆشیەکانی دڵ

16- ھەندێک حاڵەتی دەگمەن وەکو : ئایدز ، سیل ، مەلاریا

17-قەڵەوی

*شێوازی چاره‌سه‌رکردنی:

1- ده‌ست نیشان کردنی هۆکاره‌کانی و چاره‌سه‌رکردنی به‌ پێی توانا

2-به‌کارهێنانی مه‌رهه‌م و سپرای دژی ئاره‌ق کردنه‌وه

3-به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمانی دژ ئاره‌ق کردنه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی حه‌پ وه‌ک گروپی ئه‌نتی کۆلێنرجیکه‌کان

4-به‌کارهێنانی بۆتۆکس و لێزه‌ری تایبه‌ت و چاره‌کردن به‌ سۆنه‌ر

5- لێدانی جۆرێک له‌ ده‌رزی له‌ ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی کەپێ دەوترێت (سیمپاپیکتۆمی) : ئه‌م ڕێگه‌یه‌ زۆر سه‌رکه‌وتووه‌ و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته‌ ماڵه‌وه‌ و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات

6-چاره‌سه‌ر له‌ ڕێگه‌ی ته‌زووی کاره‌با له‌ ڕێگه‌ی پاتریه‌کی تایبه‌ته‌وه‌

7- به‌کارهێنانی هه‌ندێ گیراوه‌ی سروشتی و گژوگیا : وه‌ک ئاوی لیمۆ ، ئاوی ته‌ماته‌ ، چای ڕه‌ش ، خه‌نه‌ ، سرکه‌ی سێو ، گه‌ڵای گوێز ، سۆدا ، چای سەوز .

8- ڕێنمایی خۆراک :کە دەبێت دوورکەویتەوە لە ھەندێک خۆراکی تایبەت و ھەندێک خۆراک زیاتر بخۆیت کە ئەمانەن :

-دوور که‌وتنه‌وه‌ لە خواردنی تون به‌ تایبه‌ت خواردنێ بە ھارات و بیبەری تون و کاری تیادا بێت

- خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ مه‌گنسێوم وه‌ک : مۆز ، گوێز ، باده‌م ، ئۆڤۆگادۆ

-خواردنه‌وه‌ی سێ کوپ چای ڕه‌ش ڕۆژانه‌

- دوورکەوەرەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی کە عارەق کردنەوە زیاد دەکەن وەکو : سیر ، پیاز ، ئەلکھولەکان ، قاوە .

9-سه‌ردانی پزیشکی ده‌روونی ھەندێک جار ئەگەر ھۆکارەکەی نادیار بێت .

10- نه‌شته‌رگه‌ری بڕینی ده‌ماره‌کان له‌ ڕێگه‌ی نازوڕه‌وه‌.


*هه‌ندێک ڕێنمایی گرنگ :
- دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنی زۆر گه‌رم به‌ پێی توانا

- دوور کەوەرەوە لە به‌کارهێنانی ده‌ست کێش و پێڵاوی وه‌رزشی و ته‌سک و پووت

-به‌کارهێنانی بۆدره‌ی منداڵ بو ده‌ست و پێ له‌گه‌ڵ زۆر شتنی ده‌ست و پێ ڕۆژانه‌

- گۆڕینی گۆره‌وی ڕۆژی دوو جار

-دوور کەوەرەوە لە به‌کارهێنانی ئه‌و کرێم و مه‌رهه‌مانه‌ی که‌ ماده‌ی پترۆلیان تێدایه‌

- ئه‌نجامدانی وه‌رزش ڕۆژانه‌ و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ دڵه‌ڕاوکێ به‌ پێی توانا


*پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی ئه‌کادیمیایی ئه‌مریکی بۆ ئازار شکاندن



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-13
زیاتر...
12


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]