سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەزیری تەندروستی: لەگەڵ ئەوەدا نین بەتەواوەتی قەدەغەی هاتووچۆ بشکێنرێت

زێد نیوز:

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لە شکاندنی تەواوەتی قەدەغەی هاتووچۆیدا و رایگەیاند "هێشتا هەرێم لە مەترسیدایە".


لەمیانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "خۆشبەختانە لە 24 کاتژمێری رابردوو لە هەرێمی کوردستان 1729 پشکنین ئەنجامدراوە و هەمووی نێگەتیڤ دەرچووە، واتە هیچ حاڵەتێکی پۆزەتیڤ لە 24 کاتژمێری رابردوو تۆمار نەکراوە". 

وەزیری تەندروستی هەرێم رونیکردەوە "نەبوونی حاڵەتی پۆزەتیڤ لە چەند رۆژێکدا بەڵگەی ئەوە نییە ئەو نەخۆشییە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ کراوە و هەموو رێکارەکان بشکێنرێن و جارێکی دیکە هەموو شتێک وەکو خۆی لێبێتەوە، چونکە سووڕی ژیانی ئەو ڤایرۆسە بەلایەنی کەمەوە 14 رۆژە ئەگەر بۆ یەک کەس بێت، ئەگەر بەرکەوتەی هەبێت رەنگە 14 رۆژی دیکەش بۆ بەرکەوتەکە دابنرێت". 

وتیشی "ماوەمان پێویستە و هێشتا لە مەترسیداین، هێشتا مەترسیی بڵاوبوونەوە بە تەواوەتی لانەچووە". 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-13
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]