سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

بۆتۆکس چییە و سوودەکانی چین لە زانستی جوانکاریدا؟

زێد نیوز:

د.لەرین عوسمان*


بۆتۆکس پێکهاتەیەکی پزیشکیە بۆ ئەم مەبەستانە بەکاردێت:

• چارەسەرکردنی لۆچەکانی پێست کە بەهۆی گرژی ماسولکە دروست دەبن وەکو لۆچەکانی بەشی سەرەوەی دەموچاو و نێوان برۆو لۆچەکانی دەوری چاو و دەم و سەرووی لوت.

• بەرزکردنی برۆ.
• بەرزکردنی لوت.

• چارەسەرکردنی دەرکەوتنی شەویلگەکان لەکاتی پێکەنین.

• بچوککردنەوەی دەرکەوتنی ماسولکەکانی بەشی خوارەوەی دەم و چاو.

• چارەسەرکردنی ئارەقەکردنی بن هەنگڵ یان ناودەست.

• دابەزاندنی کێش بە بەکارهێنانی بۆ خاوکردنەوەی ماسولکەکانی گەدە.

چۆنیەتی کارکردنی بۆتۆکس:
دوای بەکارهێنانی بۆتۆکس دەبێتە هۆی نەهێشتنی گرژبوونی ماسولکە بەمەش ماسولکە دەکشێت و لەگەل خۆی پێست توند دەکات و لۆچەکان لادەبات، هەروەها بە کەمکردنەوەی هێزی هەندێ ماسولکەی دەم و چاو هاوسەنگی نێوان ماسولکەکان دەگۆڕێت بەمەش دەتوانرێت هەندێ گۆڕانکاری لە شێوەی ڕوخسار بکرێت.

کاریگەری بۆتۆکس تا چەند دەمێنێتەوە؟

مانەوەی کاریگەری بۆتۆکس بەپێی هیزی ماسولکەی کەسەکە دەگۆڕێت:

نزیک 6 بۆ 9 مانگ دەمێنێتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە هێزی ماسولکەیان لاوازە، نزیک 4 بۆ 6 مانگ بۆ ئەو کەسانەی کە هێزی ماسولکەیان مام ناوەندە، نزیک 2 بۆ 3 مانگ بۆ ئەو کەسانەی کە هێزی ماسولکەیان بەهێزە. بەڵام بە دووبارەکردنەوەی بۆتۆکس بۆ چەند جاریک کاریگەریەکەی زۆر درێژخایەن دەبێت چونکە ماسولکەکان دوای خاوبوونەوەیان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن هێزو قەبارەیان بەشێوەیەکی هەمیشەیی بچووک دەبێتەوە، بەمەش بۆتۆکس کاریگەری درێژخایەنی دەبێت لە داهاتوودا بۆ دواخستنی پرۆسەی پیربوونی پێست.

کاریگەریە نە خوازراوەکانی بۆتۆکس چین؟

1- شین بونەوەی کاتی

2- ھەندێک جار ئاوسانێکی کاتی لە شوێنی دەرزیەکە کە چەند خولە کێک دەخایەنێت

3- ھەندێک جار داکەوتنی پێلوی چاو کە ئەمەش 3-4 ھە فتە ئەخایەنێت.

بۆتۆکس ھیچ زیانێکی لاوەکی درێژ خایەنی نییە.

*پسپۆڕ لە نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری  



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-11
زیاتر...
12


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]