سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

سلێمانی؛ پزیشکێک لە کۆرۆنا چاک بوەوە

زێد نیوز:

ئەو پزیشکەی کە لە شاری سلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، چاکبوەوە و ئاماژەی بەوە کرد دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان.


د.لەرین ساڵح، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتی "دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و تەواوکردنی ماوەی زانستیی بریاردراو، سوپاس بۆ خوا من لە کۆرۆنا چاکبوومەوە و پشکنینی تایبەتی یەک لە دوای یەکم بۆ کرا نێگەتیڤ بوون."

لەمیانەی نووسینەکەیدا، د.لەرین سوپاسی هەموو ئەوانە دەکات کە لە خەمی ئەودا بوون، و دەڵێت "من ئێستا باری تەندروستیم باشە و ئەگەڕێمەوە سەر کارەکەم بۆ خزمەتی هاوڵاتیان، زۆریش خۆشحاڵم بەوەی کەس لە منەوە تووشی کۆرۆنا نەبوو".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-11
زیاتر...
12


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]