سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

سیپان ئامێدی بۆ وەزیری تەندروستی: نازانم ئەمە چۆن کارەساتێکی مرۆیی بوو کە بە دوو رۆژ لەکۆڵمان بویەوە؟

زێد نیوز:

سیپان ئامێدی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند "ھەر زوو وتمان ئەم ترس و تۆقاندنەی حکومەت و وەزیری تەندروستی لەجێی خۆیدا نیە".


سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات "تەنھا دوای دوو رۆژ لەوەی وتبوی کوردستان لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە، ئەمرۆ وەزیری تەندروستی دەڵێت چاوەرێی ھەواڵی دڵخۆشکەر بن. نازانم ئەمە چۆن کارەساتێکی مرۆیی بوو کە بە دوو رۆژ لەکۆڵمان بویەوە؟". 

سیپان ئامێدی جەختدەکاتەوە "ئەگەر خەڵکانێک یان میدیا و رۆژنامەنوسی لێهاتو و بەتوانا نەبێت ئەو درۆیانە ئاشکرا بکات بۆ هاووڵاتییان و پێیان بڵێت: بەسە، واز لەو خەڵکە داماوە بھێنن و ئەوەندە خەڵک مەترسێنن، تا مانگی ٨ و ٩ ئەم چیرۆکەیان درێژ ئەکردەوە و مووچەکەشیان ئەدا بە لاندگرۆزەری سفر بۆ وەزیرەکان".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-11
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]