سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

سۆران عومەر: ئەوەی لەپردێ ئەنجامدرا یەکێکە لە قێزەوەنترین تاوانەکان

زێد نیوز:

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند "دەستدرێژیکردنی چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە ئافرەتێکی کوردی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پردێ یەکێکە لە قێزەوەنترین تاوانەکان".


سۆران عومەر ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەم خێزانە پێشتر لە لەیلان لەھەژاری و بەدبەختی دا ژیاون، خزمێکیان بردونی بۆ پردێ، بەداخەوە لەلایەن چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی دەستدرێژی دەکەنە سەرو وێنەشی دەگرن". 

رونیشیدەکاتەوە "ئێستا کەسەکان گیراون بەڵام مەترسی دەربازکردنیان ھەیە، دۆسێکەم گەیاندووە بەچەند لایەنێکی پەیوەندیدار بۆ چاودێری کەیسەکە".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-11
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]