سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

ئەو ھۆکارانە چین کە ئەگەری دروستبوونی ئاوتێزانی جومگەی ئەژنۆ زیاد ئەکەن؟

زێد نیوز:

د. ھەڤین کەمال شاە محەمەد*


١- تەمەن: ھەتا تەمەن زیاد کات بە تایبەتی دوای ٥٠ ساڵی ئەگەری ئاوتێزان زیاد دەکات بە ھۆی داخورانی جومگەی ئەژنۆوە .

٢- ئەو کەسانەی ئەو جۆرە وەرزشانە دەکەن کە لەوانەیە ئەژنۆ تیایدا بسوڕێت وەکو بالە ( باسکت بۆڵ ) ئەگەری ئاو تێزان زیاد دەکات بە ھۆی پێکانەوەو پچڕانی بەستەر و تەقینی کرکڕاگەوە .

٣- کێشی زیادە : کێشی زیادە کاریگەریەکی خراپی ھەیە لەسەر جومگەکە ، و ئاوتێزان زیاد دەکات و ئەو کێشە زیادە دەبێتە ھۆی دروستبوونی داخورانی جومگەکە .

دەستنیشانکردن : 
-- لەدوای زانینی نیشانەکانی و پشکنینی سەریری لەلایەن پزیشکی پسپۆرەوە ، ھەندێ پشکنینی تر ھەیە کە پێویستە بکرێت : 

١- ئێکس ڕەی (x ray ): واتە ئەشعەی ڕەش وسپی کەتیایدا دەرئەکەوێت ئەگەر داخوران یاخود شکان ھەبێت لە یەکێک لە ئێسکەکانی ناو جومگەکە .

٢- سۆنەر ی جومگە : بۆ سەیرکردنی بەستەرو ماسولکەکانی دەوری جومگەکە ..

٣- ئەشعەی تەنوری (MRI ) : کە پچڕانی بەستەر یان تەقینی کرکڕاگەکان دەردەخات کە لەوانەیە بە ئەشعەی ڕەش و سپی دەرناکەوێت ....

٤- دەرھێنانی ئاوی جومگەکەو ناردنی بۆ پشکنینی تاقیگە بۆ زانینی ھۆکاری ئاوسانەکە ، وە لە پشکنینەکەدا دەگەڕێن بۆ : 

- بوونی خرۆکەی سووری خوێن کە لەوانەیە لە ئەنجامی پێکانەوە ھەبێت ..

- بەکتریا بەھۆی بوونی ئیلتھاب و ھەوکردن لە جومگە کەدا ..

- بوونی کریستاڵ : لەئەنجامی نەخۆشی دەردەشاھانە ، یاخود دەردەشاھانەی درۆزن ...

چارەسەر:

دەکەوێتە سەر ھۆکاری ئاوتێزانەکە و توندی ئاوسانەکەو لەگەڵ مێژووی ھەر نەخۆشیەکی تری نەخۆشەکە .. بە پێی ئەوە چارەسەر دەکرێت بەم جۆرە : 

١- دەرمان : بەزۆری ئازار شکێنەکان (NSAI)، ئەگەر بە تەنیا چارەسەری ئازارەکە نەکرا بەم جۆرە دەرمانانە ، ئەوا ئەبێت کورتیکۆ ستیرۆیدەکان زیاد بکرێت وەکو (پریدنیسۆڵۆن ) بۆ کەم کردنەوەی ھەوکردنەکە لە ڕێگەی حەب ەوە یاخود بەشێوەی دەرزی بۆ ناو جومگەکە ..

٢- پشوودان بە جومگەکە : نابێت ئەو چالاکی یانە بکرێت کە فشار ئەخاتە سەر جومگەکەو قورسایی زۆر ھەڵبگیرێت ..

٣- بەکارھێنانی سەھۆڵ یاخود پاکی سارد بۆ کەم کردنەوەی ئاوساوییەکە .بۆ ماوەی ١٥ -٢٠ دەقە و ھەموو ٢-٤ سەعاتێک و بەرزکردنەوەی جومگە ئاوساوەکە بەشێوەیەک بەرزتر بێت لە ئاستی دڵ ..

٤ - چارەسەری سروشتی و چارەسەری فیزیایی بۆ باشترکردنی جوڵەی جومگەکەو بەھێز کردنی ماسولکەکان ...

٥- دەرھێنانی ئاوی زیادە لە جومگەکە لەژێر ئامێری سونەردا و لێدانی ستیرۆیدەکان بۆ ناو جومگەکە بۆ کەم کردنەوەی ھەوکردنەکە...

٦- نازووڕی ئەژنۆ : لەڕێگای کونێکی بچکۆلەو لەژێر نیو بەنج دا ئامێری نازوورەکە ئەبرێتە ناو جومگەکەو جومگەکە پاک دەکرێتەوەو ئەگەر برینداری ھەبێت لە بەستەر یان کرکڕاگە دەدورێتەوە ...
٧- گۆڕینی جومگە : ئەمیش لە حاڵەتە زۆر پێشکەووتووی نەخۆشیەکاندا کە چارەسەری تر نامێنێت پەنا دەبرێت بۆ گۆڕینی جومگەکە ...

چۆنیەتی خۆپاراستن : 
١- بەھێز کردن ماسولکەکانی دەوری جومگەی ئەژنۆ ، ئەگەر ماسولکەکان بەھێز بکرێن فشاری سەر جومگەکە کەم دەبێتەوە ...
٢ - ھەمیشە جۆرە وەرزشێک ھەڵبژێرە کە فشاری زۆر نەخاتە سەر جومگەکە بۆ نموونە : وەرزشە ئەیرۆبیکەکانی ناو ئاو ، مەلەکردن ...
٣- ڕێکردنەوەی کێشی لەش : ھەمیشە کێشی زیادە فشار ئەخاتە سەر جومگەکە و دەبێتە ھۆی دروست بوونی ئاوتێزان ...

*پسپۆری ئازار شکاندن و چارەسەری جومگە بێ نەشتەرگەری و لەژێر ئامێری سۆنەردا 
ئەندامی پڕۆفیشناڵی ئەکادیمیایی ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-09
زیاتر...
12


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]