سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

شەمشەمە کوێرە، بەڵای مرۆڤایەتی!

زێد نیوز:

د.ئاسۆ مەحمود


شەمشەمە کوێرە تەنها گیانداری شیردەرە کە بەباشی دەتوانێت بفڕێت، تەنانەت لە زۆربەی باڵندەکانیش باشتر.
زیاتر لە ۱۲٠٠ جۆری هەیە کە کێشان لە نێوان (۳_٤)گرام هەتا (۱۷٠٠)گرامە.

ژمارەی شەمشەمە کوێرە لەسەر زەوی نزیک بە یەک بلیۆنە کە گەورەترین ژمارەی شیردەرە لە پاش قرتێنەرەکان
ئەم گیاندارە بەراورد بە قەبارەی تەمەنێکی درێژی هەیە کە نزیک بە (۳٠)ساڵ دەژی.

ئەگەر چی چەندین سودی بۆ زەوی هەیە وەک پیتاندنی گوڵی ڕوەکەکان، خواردنی ژمارەیەکی زۆری مێروەکان کە بەم هۆیانەوە ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی هاوسەنگی زەوی. سەرباری ئەوەی زانایان لە هەوڵدان کە چۆن سود لە بێهاوتای سیستەمی بەرگری لەشی ئەم گیاندارە ببینن.

لە ماوەی (٥٠)ساڵی پێشو، شەمشەمەکوێرە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی چەندین ڤایرەسی ترسناکی وەک ( نیپا ، هندرا، ئیبولا، سارس، کۆڤید_۱۹) بوە.

شەمشەمەکوێرە بە تەنها بە هێندەی سەرجەم ئاژەڵەکانیتر لەسەر زەوی توانای گواستنەوەی نەخۆشی بۆ مرۆڤ هەیە.

شەمشەمە کوێرە بەهێزتر لە نەخۆشی ...

بە دەگمەن نەخۆش دەکەوێت، زۆر بە دەگمەن توشی شێرپەنجە دەبێت یان هەر توش نابێت سەرباری ئەو تەمەنە درێژەی هەیەتی.

سیستەمی بەرگری لەشی بە جۆرێکە کە ئەو ڤایرەسانەی کە سەرچاوەی مەترسین بۆ مرۆڤ و شیردەرەکانیتر بە هیچ جۆرێک شەمشەمەکوێرە ناکوژێت،بە پێچەوانەوە بۆتە ناوەندێک بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشی بۆ مرۆڤ.

زیاتر لە (۱۳٠)جۆر ڤایرەس لەسەر یان لە ناو لەشی شەمشەمەکوێرە هەیە، بونی ئەم ژمارە زۆرەی ڤایرەس دەگەرێتەوە بۆ ئەو تۆپەڵبون و لێکنزیکبونەوەیە کە هەیانەلە کاتی فڕین و پشوداندا، کەوادەکات میکرۆب و ڤایرۆسی جۆراوجۆر بۆیەکتر بگوازنەوە. پاشان لە ڕێگەی بەرکەوتن و میز و لیک و پاشەڕۆ مرۆڤ و شیردەرەکانیر توشبکەن.

نوێترین دیاری ئەم گیانلەبەرە کۆڤید_۱۹ یە، کە هێشتا دیار نی یە چ بەڵایەکی بۆ مرۆڤایەتی هێناوە، کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی وڵاتی چین، یەکەمجار ڤایرەسەکە لە بازاڕێکی فرۆشتنی گیاندارە ئاویەکان کە شەمشەمەکوێرەشی لێفرۆشراوە بە هۆی چەقۆی ئەوکەسەی لەتی کردوە یان بەهۆی میزی شەمشەمەکوێرەکە کە بەردەستی کەوتوە و پاشان دەستی بۆ لوتی بردوە توشی کۆڤید_۱۹ بوە.

لە داهاتوشدا شەمشەمەکوێرە سەرچاوەی نەخۆشی نوێ دەبێت بۆ مرۆڤ، چونکە سیستەمی بەرگری لەشی وا دەکات ترشە ئەمینەیەکان(ناوکی) ڤایرەس تێبشکێنێت و جۆری نوێ و سیفاتی نوێ لە ڤایرەسەکان پەیداببێت.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-07
زیاتر...
12


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]