سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: 41 توشبوی نوێی کۆرۆنا لەشاری هەولێر تۆمارکرا

زێد نیوز:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی 41 توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری هەولێر، راگەیاند.


لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چل و یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران". 

لەبارەی توشبووە نوێیەکانیش لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، ١٧ ئافرەت و ١٥ پیاو و ٩ مناڵن کە بە ھەموو تەمەنە جیاوازەکان، دوو لەوان لە قەزای سۆران و سێ لە ناحیەی سیدەکان و یەك لە گوندی ھەڵەبجەی بچووك وە ئەوانی تر لە ناو شاری ھەولێرن لە گەڕەکەکانی ( کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ احمد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، ١٢١ی گولان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن وە دووی دیکە پێشینەی گەشتیان ھەبووە.



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-06
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]