سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارەکانی توندتر کرد و چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

زێد نیوز:

لە راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكاری نوێی راگه‌یاند و هاوتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر به‌یه‌كجاری راگیرا.


لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە :
قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، بڕیارماندا به‌ ده‌رچوواندنی ئه‌م به‌یانه‌:

یه‌كه‌م: راگرتنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیاده‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌ گشت پارێزگاكانی (هه‌ولێر،  سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌رێن و گه‌رمیان و گشت یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانیان) بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات پێویسته‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیانه‌ی راسپێردراو به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری راگرتنی هاتووچۆ ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.

دووه‌م: هه‌ر ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندێكی سه‌ر به‌هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ و ئاسایش و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی ئیتحادی عێراقین و له‌ناو هه‌رێم خزمه‌ت ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی یان ناسنامه‌ی سه‌ربازی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویسته‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رابمه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر له‌ هه‌ر پۆست و پایه‌كدا بن و پێویسته‌ بیسه‌لمێنن كه‌ له‌ ئه‌ركی فه‌رمیدان.

سێیه‌م: پزیشك و كارمه‌ندان و ستافی كارگێڕی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌ركی فه‌رمیدا نه‌بن و ئۆتۆمبێل یان ناسنامه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌كاربێنن بۆ شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پێویسته‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن و ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگبیرێت و به‌پێی یاسا رێكاریان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و پێویسته‌ بیسه‌لمێنن كه‌ له‌ ئه‌ركی فه‌رمیدان.

چواره‌م: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌و ماوه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ مه‌رجێك وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته‌ پێشوه‌خت هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاریزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان بكه‌ن بۆ رێكخستنی شێوازی دابه‌شكردنی مووچه‌ و پێویسته‌ له‌ بانكه‌كان مه‌ودای نێوان دوو كه‌س له‌ 2 دوو مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و گشت ریكاره‌كانی خۆپاراستن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بگیرێنه‌به‌ر.

پێنجه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت ئه‌و ریگه‌ پێدانانه‌ی كه‌ پێش ئێستا دراون له‌ لایه‌ن پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانیان و گشت داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت بۆ هاتووچۆكردن به‌و ریگه‌ پێدانانه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ (01:00) شه‌و تا (06:00)ی به‌یانی ده‌دران به‌ هاووڵاتیان. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-03
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]