سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
تەندروستی

دەرمانی پرێتۆمانید بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی سیلی سەرسەخت پەسەندکرا

زێد نیوز:

د. عیسا عەبدولڕەحمان*

دامەزراوەی دەرمانی ئەوروپا (EMA) دەرمانی پرێتۆمانید _ Pretomanidی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی سیلی سەرسەخت پەسەندکرد.

دەرمانی پرێتۆمانید ئەنتیبایۆتیکە و پێکەوە لەگەڵ دەرمانەکانی (لینێزۆڵید و بێداکویڵین _ bedaquiline & Linezolid) بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی سیلی سەرسەخت بۆ چەندین دەرمان (MDR) لە پێگەیشتووان، بەکاردەهێنرێت.

دەرمانی پرێتۆمانید بەشێوەی دەرمانسازیی حەب، بە هێزی ٢٠٠ مگم، بەردەستە، دەرمانەکە رۆژانە یەکجار لەگەڵ هەردووک دەرمانی لینێزۆڵید و بێداکویڵین لەڕێی دەم بۆ ماوەی ٦ مانگ وەردەگیرێت، بەپێی قسەی دامەزراوەی دەرمانی ئەوروپا دەرمانەکە ئەنجامەکەی باشە.

کاریگەرییە لاوەکییەکانی دەرمانی پرێتۆمانید؛
نەخۆشیی هەستەدەمارەکان
هێڵنجدان
رشانەوە
کەمخوێنی
سەرئێشە
بەدهەرسی
هەوکردنی پێستی شێوە زیپکەیی
کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
بەرزبوونەوەی ئەنزیمی (GGT & ALP)
خوران
ئازاری سک
ئازاری پەیکەرەماسولکە
بەرزبوونەوەی ئەنزیمی ئەمایلەیس

مێدسکەیپ

*پزیشکی دەرمانساز لە دامەزراوەی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان




ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-03
زیاتر...
12


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]