سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
ڕاپۆرت

زێد نیوز ئاشکرای دەکات :مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم 40 ڕۆژ جارێک دابەش دەکرێت

زێد نیوز:

زێد نیوز-هانا چۆمانی


کۆمپانیایی دیلۆیت

لەکابینەی پێشوودا حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی گرێبەستیکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بیانی کرد بۆ وردبینی لە خەرجی و داهاتی نەوت بەناوی کۆمپانیایی دیلۆیت چەند مانگێک راپۆرتی وردی خەرجی و داهاتی نەوتی بڵاودەکردەوە بەڵام ئێستا کارەکانی وەستاوە.

لەسەرەتایی دەستبەکاربوونی مسرور بارزانی لەم کابینەیە بەفەرمی کارەکانی کۆمپانیایی دیلۆیت راگیروە و گرێبەستەکە سڕکراوە و چەندین مانگە پارەی کۆمپانیاکە نەدراوە بۆیە هیچ راپۆرتێک لەبارەی نەوت و خەرجی و داهات بڵاوناکرێتەوە و کۆمپانیاکەش داوای قەرەبوو دەکات.

کۆمپانیایی دیلۆیت کە گریبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە ئێستا داوای مافە داراییەکانی خۆی دەکات کە هی چەند مانگێکەو وەرنیەگرتووە و مسرور بارزانیس بەهیچ جۆرێک ئامادە نیە کارەکانیان پێبداتەوە و بۆیە کۆمپانیاکە بەنیازن سکێ‌ڵای یاسایی لەلەندەن لەسەر حکومەتی هەرێم تۆماربکەن و داوا مافەکانیان بکەن.

پرسی گومرگەکان
بەمەبەستی زیادکردنی دهاتی حکومەت باس لە گومرگەکان کراوە و راپۆرت دراوەتە مسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی تیایدا باس لەوەکراوە کە داهاتی گومرگەکان زۆربەی ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت و باس لەوە کراوە کە سەدا هەشتای داهاتی ئەو سنورانە دەچێت بۆ کۆمپانیایی ئەهلی و بەجۆرێک ۸٠ جۆری کۆمپانیای و پسولە و باج و وەرگرتن و پارەهەیە و حکومەت تیایدا سود مەندنابێت و تیمی پارتی باسی گومرگی باشماخیان کردوە و تیمی یەکێتیش وتوویانە نەک ئێمە بگرە جگە لە مسرور بارزانی کەسی تر هەر نازانێت لەئیبراهیم خەلیل چیدەگوزەرێت و هەتا ئەم دەقەیەش نە پەرلەمانتارێک نە وەزیرێک نەچووە بزانێت چ باسە و چی دەگوزەرێت لەکاتێکدا گەورەترین مەرزی هەرێمە و زۆرترین داهاتی هەیە.

دوای مشت و مڕی زۆری نێوان هەردولا ئاواتی شێخ جەناب باسی لەوەکردەوە کە داهاتی گومرگ و ناشەفافی نەوت کێشەی زۆری بۆ وەزارەتی دارایی دروستکردوە و بەفەرمی گۆڕان لەو دۆخە نارازیە و رووی دەمیشی لەهەردوو حیزبەکەیە، چونکە وەک پێوویست هاوکاری وەزارەتی دارایی ناکرێت داهات وەدەست بخات بۆیە دوای مناقەشە و گفتوگۆی زۆر بڕیار دەردرێت لێژنەیەک پێکبهێرێت بەدواداچوون بۆ هەرچوار گومرگەکە و داهاتی فرۆکەخانەکان و خەرجیەکان بکات.

موچەی و خەرج و داهاتی حکومەت

لە کۆبوونەوەی دوێنێی حکومەت زۆرترین گفتوگۆ لەسەر موچەی فەرمانبەران کرا و تیایدا بەکۆی دەنگ بڕیار درا موچەکەمنەکرێتەوە بەڵام میکانیزمی پێدان بگۆڕێت و پشت بەیسای چاکساز ببەسترێت و یاسای چاکسازیش تا یەکی مانگی حەوت کاری پێناکرێت چونکە دەبێت ( ۹٠)نەوەد رۆژ بەسەر یاساکەدا بڕوات بۆ جێبەجێکردنی و ئەنجومەنی وەزیرانیش دوێنێ یەکی نیسان یاساکەی پەسەند کرد بۆیە سێ مانگی تری دەوێت، موچە لەنیوان سی و پێج بۆ چل رۆژ دەدرێت و پێداچوونەوە دەکرێت بەدەرماڵەکان، بەڵام بەهیچ جۆرێک موچە کەمەکان دەستکاری ناکرێت ، بەهۆی ئەوەی حکومەت لە قەیرانێکی سەختی داراییە پارەی کەمە بریار دراوە بودجەی تەشغیلی لە ۳٠٠ ملیارەوە بکرێتەوە بە ٤٠ ملیار دینار و چیتر وەزارەت و فەرمانگەکان ناتوانن پارە خەرج بکەن و شت بكرن هەوو شتێک راگیرا تەنیا پارە بۆ سێ شت خەرج دەکرێی( جادە و رێگاکانی هاتووچۆ، سەوزایی و پارک وباخچەکان، کەرتی تەندروستی).

لەکۆبوونەوەکەی دوێنی نوسراو ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کراوە کە هەموو جۆرە کڕینێک وەک ( سەرجەم کەل و پەلی ژوورەکان ناوفەرمانگە و وەزارتەکان ، قەلەم و وەرەقە و پێداویستی، سەیارە، خواردن و خواردنەوە، کرێی هاتووچۆ، کۆمەڵێک شتی تر...) هەروەها سەرجەم ( پاداشت و ئیفاد، نەسریەکانیش راگیران).

موچەی فەرمانبەران
ئەم مانگە واتا موچەی مانگی هیچ کێشەیەکی نیە و پارەی تەواو هەیە و هی (نەوت وبەغدا و داهات) چونکە لەسەر پارە و داهاتی مانگی دوو هەژمار دەکرێت و موچە دەدرێت بەس بۆ مانگی داهاتوو کێشە دروست دەبێت چونکە (پارەی نەوت سەدا ۷٠ کەمبۆتەوە، داهاتی ناوخۆش سەدا ۸٠) بۆیە پارەکە بووە بە چارەکێک ، حکومەت قسەی لەگەڵ بەغدا کردوە.و بەغدا وەعدی داوە کە پارەکە بنێرێت و بەردەوام دەبێت کێشە دروست نەبێت لە ناردنی ، بەلام ئەگەت نرخی نەوت هەروا کەمبێت ئەوا حکومەت کێشەی موچەی دەبێت.

چونکە پارەی مانگانەی حکومەت تەنیا ٦۷٠ ملیارە لە کۆبوونەوەی دوێنێ هەموویان رازیبوون کە دەبیت موچەی فەرمانبەران لە ۸٥۳ ملیارەوە بکرێتەوە برێت بە ٥۳٠ ملیار دینار و حکومەتش دەستکراوەبێت و پلەی یەکەمیش وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت کە دەبێت یەکەی ۷٠ و ۸٠ وەزارەتی پێشمەرگە پارە لە وەزارەت وەرگرن وەک موجە نەک کۆی پارە کە بەهەردوکیان نزیکەی ۲٠٠ ملیۆن دۆلار دەبەن و خۆیاندـ دابەشی دەکەن ".

مەلایەک ٦ پاسەوانی هەیە

لەکۆبوونەوەدوینێ دوو نمونە بۆ پێکەنین باسکراوە گوایە مەلایەکی ئاینی ٦ پاسەوانی هەیە هەریەکەیان یەک ملیۆن.و ۲٠٠ هەزار دینار لەحکومەت موچە وەردەگرن و هەروەها فەرماندەیەکی خانەنشین ۱٦ پاسەوانی هەیە شەخسین و بۆ کاری تایبەت بەکاریان دەهێنێت لەبڕی بۆ حکومەت و هەموویان موچە لە حکومەت وەردەگرن ، هەروەها بەرپرسێک مردوە پاسەوانی هەبووە ئێستا پاسەوانەکان لەبڕی بگەرینەوە بۆ حکومەت بونەتە پاسەوانی کوارە گەورەکەی بەرپرسەکە ، لەسەر ئەوە رێککەوتن تا مانگی ٦ موچەی ئەوکەسانە ببڕدرێت یان دەبێت بێنەوە نا کار و دەزگاکانی حکومەت.

گلەیی لەپەرلەمانتاران کراوە
دوێنێ هەرسێ حیزبەکە گلەییان لە پەرلەمانتارەکانی یەکتر کردوە کە هەست بە بەرپرسیارەتی ناکەن و هێرش دەکەن سەر حکومەت و شەری میدیایی دەکەن و گوێ بەدۆخەکە نادەن و خەڵک دەترسێنن بۆیە هەموویان هاورێ‌بوون کە پەلەمانتارانیان ئاگادار بکەنەوە و هۆشدریان پێبدرێت و هاوکات گلەییش لە بزووتنەوەی گۆڕان کراوە کە لەبەغدا پەلەمانتارەکانیان رۆڵی ئۆپۆزیسیۆن دژی حکومەتی هەرێن دەبینن.

هەروەها حکومەت بە بڕیارێک لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستانی هەڵوەشاندەوە و بودجەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانیش بڕی تا کاتێکی نادیار. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-03
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]