سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

وەزارەتی تەندروستی :شەش توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

زێد نیوز:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنی شەش توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری هەولێر، راگەیاند.


لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران". 

راگەیەندراوەکە لەبارەی توشبووە نوێکان ئاماژەی بەوە کردووە "چوار لە تووشبووان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلائۆمەر".

هەروەها رونکراوەتەوە "دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر (یەک پیاو و یەک ئافرەت) کە یەکێیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە2/26 دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کرا".



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-01
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]