سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
کوردستان

حکومەتی هەرێم پشووی فەرمانبەران و ناوەندەکانی خوێندنی هەتا 16ی نیسانی 2020 درێژکردەوە

زێد نیوز:

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا پشوی فەرمانبەران و ناوەندەکانی خوێندنی هەتا 16ی نیسانی 2020 درێژکردەوە.


لە راگەیەندراوەکەی د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە وفەرمانگە ودامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا وقوتابخانە وناوەندەکانی خوێندنی حکومی وئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش وئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩-٣-٢٠٢٠ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦-٤ -٢٠٢٠". 

دەقی راگەیەندراوەکە:  


راگەیەندراوێك لە گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان، بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە وفەرمانگە ودامەزراوەكانی ھەرێم و زانكۆ و پەیمانگا وقوتابخانە وناوەندەكانی خوێندنی حكومی وئەھلی (جگە لە ھێزەكانی ئاسایش وئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەكانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٢٩-٣-٢٠٢٠ تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی ١٦-٤ -٢٠٢٠.

وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەكان بەردەوام دەبن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە گشتیە فریاگوزارییەكان بە ھاووڵاتیان لە ڕێگای پیادەكردنی ئێشگریی.

د.جووتیار عادل
 گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان 
٢٠٢٠/٣/٢٨ 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]