سەردێڕ:
سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
زێدنیوز
جۆراوجۆر

کۆنتەجیۆن فیلمێک نۆ ساڵ لەمەوبەر پێشبینی دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردبوو

زێد نیوز:

9 ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی 2011دا فیلمی (کۆنتەجیۆن) بەرهەمهێنرا کە رووداوەکانی باس لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسێکی کوشندە دەکات هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئەمڕۆ لەسەرانسەری جیهان بڵاوبۆتەوە و جیهانی خستۆتە مەترسییەوە.



فیلمەکە لە دەرهێنانی (ستیڤن سۆدەبێرگ) و لە نواندنی مات دەمۆن و گوینیت پالتۆیە و ماوەی فیلمەکە 146 خولەکە و تەماشاکردنی فیلمەکە بۆ منداڵانی خوار تەمەنی 13 ساڵان ناشێت. 

لە فیلمەکەدا ئاماژە بە شەمشەمەکوێرە دەکرێ وەک هەڵگری ئەم ڤایرۆسە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە. 

روداو و سیناریۆی فیلمەکە وای لە خەڵکی بەگشتی کردوە لە ئێستادا بەدوای فیلمەکەدا بگەڕێن و ئەمەش وایکردووە نرخی تەماشاکردنی فیلمەکە بەرەو هەڵچون بڕوات. 

لەجیهانی سینەمای ئەمڕۆدا و بەتایبەتی هۆلیویۆد کۆمەڵێ فیلمی خەیاڵی زانستی لەم شێوەیەیە بەرهەمهێنراوە لەوانەی (ژوری فریاکەوتن) لە نووسینی مایکل کریتۆن کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، چونکە باسی لە کۆمەڵێ روداو دەکرد کە تەنها تایبەت بوون بە نەخۆشی و پزیشک و سەنتەری نەخۆشییەکان. 

لەم فیلمانەدا زیاتر ئاماژە بە دوو شت دەکرێ: 
یەکەم: جەنگ و تیرۆری بایلۆجی 
دووەم: سەرهەڵدانی کارەساتێکی گەورە بەهۆی هەڵەی پزیشکێک یان کارمەندێک و پاشان دزەکردنی ڤایرۆسەکە و بڵاوبوونەوە لە جیهاندا و لەناوبردنی هەزارەها کەس. 

وشەی (کۆنتەجیۆن) واتە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەک لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دی بەهۆی پەیوەندیکردنەوە جا بەهەر هۆکارێک بێت، کە ئەمەش یەکەم هەنگاوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەجیهاندا. 



ئه‌م بابه‌ته   ‌ جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زیاتر...


سەرەکی  |   دەربارە  |   پەیوەندی  |  
Telerik For IT Solution

© Copyright 2018 ZEDNEWS. All Rights Reserved.

         E-Mail: [email protected]